riklam

سلێمانی.. پزیشكان و كارمەندانی بێهۆشكار خەڵات دەكرێن

کوردستان 12:01 PM - 2021-10-16

بەدروشمی سڕكردن و بێهۆشكردن رەوێنەوەی ئازارە، بەئامادەبوونی بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی و بیهۆشكاران، رۆژی جیهانی بێهۆشكاری بەرز راگیرا.

ئەمڕۆ 16ی 10ی 2021  رۆژی جیهانی بێهۆشكارییە و ساڵانەش لەم رۆژەدا وەك رێزو وەفا بۆ كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری مەراسیمی تایبەت بەڕێوەدەچێت، لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی مەراسیمێكی رێزلینانی ئەنجامدا ، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری.

لای خۆشیەوە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندورستی سلێمانی رایگەیاند: خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەم رۆژەدا لەگەڵ ئێوەم، پیرۆزبایتان لێ دەكەم.

وتیشی: لەتەندروستی سلێمانی زۆر كەس هەن خزمەت دەكەن، بەڵام بەشی بێهۆشكاری توانیویانە زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەن و ئەركێكی قورسیشیان لەسەرە توانیویانە ئەو ئەركە بەزیادەوە جێبەجێ بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كاردەكەین كە بۆئەوەی لەناوخۆ و دەرەوە خول و راهێنانی زیاتر بۆ بەشی بێهۆشكاری بكرێتەوە، كاریشمانكردوە بۆ ئەوەی هەلی زیاتری دامەزراندنی بۆ كارمەندان و پزیشكانی بەشی بێهۆشكاری بێت.

لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 350 پزیشك و كارمەندی بێهۆشكاری  هەیەو لەو ژمارەیەش بەشێكیان بەشێوەی خۆبەخش كاردەكەن و ئەوان داواش دەكەن بكرێنە هەمیشەیی.

PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket