}

كۆمسیۆنی باڵا: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قابیلی گۆڕانكارین

عیراق 03:40 PM - 2021-10-14

حه‌سه‌ن سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ڕاگه‌یه‌نرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاری ناچاری هه‌بوو بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ له‌ 24 سه‌عاتدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان قابیلی گۆڕانكارین و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی بكرێت و دوای سكاڵاكانیش، ئه‌وكات ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ راگه‌یه‌نران، دوای زیادكردنی ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌ ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌.

حه‌سه‌ن سه‌لمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیچ جۆره‌ فشارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمسیۆن دروست ناكات و پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش هیچ كه‌موكوڕیه‌كی نه‌بوه‌، تا ئێستاش هیچ سكاڵایه‌كی سور له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردرنه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket