riklam

كۆمسیۆن دوا وادەی تانەدان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان دیاریدەكات

کوردستان 10:06 AM - 2021-10-14

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی تانەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، بەپێی ماددەی ٢٠ لە یاسای ژمارە ٣١ی كۆمسیۆن بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئەو لایەنانەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی رەتدەكەنەوە یاخود گومانیان ھەیە، دەتوانن لە ماوەی سێ رۆژدا لە نوسینگەكانی كۆمسیۆن یاخود لە نوسینگەی نیشتمانیی و نوسینگەی دەستەی ھەرێم و دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن، تانە لەسەر ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن تۆمار بكەن، ئەمڕۆش دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی تانەكان.

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن رونیشیكردوەتەوە: ئەنجومەنی كۆمسیارانیش لە ماوەی حەوت رۆژدا وەڵامی دەستەی دادوەریی دەداتەوە و دەستەی دادوەرییش لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەست دەكات بە كاركردن و لێكۆڵینەوە لە تانەكان.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket