فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان: به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز‌و مه‌ترسیدار یاری به ده‌نگه‌كانمان كراوه
کوردستان 02:21 PM - 2021-10-12
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان: هیچ هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی به‌شێك نییه له پیلانی یاریكردن به ده‌نگه‌كان، به‌ڵكو پشتیوان و هاوكارمان بون له پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای پرۆسه‌كه‌ش
له راگه‌یه‌نرایه‌نراوێكدا فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان مه‌حمود برادۆستی ئاشكرایده‌كات، دوای سه‌عات (11)ی شه‌وی 10ی ئۆكتۆبه‌ر، یارییه‌كی مه‌ترسیدار و به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز جیاواز به ده‌نگه‌كانتان كرا، به جۆرێك كه ژماره‌كان له هه‌ر شوێنه و به جۆرێك ده‌خوێنرانه‌وه، بۆیه ده‌نگده‌رانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌نگه‌كانتان خۆشنابین و سكاڵای یاسای تۆمار ده‌كه‌ین و ته‌واوی شریتی ده‌نگدان و به‌ڵگه و دۆكۆمێنته‌كان ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی به‌شێك بێت له یاریكردن به ده‌نگه‌كانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌م هه‌ڤاڵی هاوسه‌رۆك- هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی و هه‌م هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چۆن له بانگه‌شه‌كه‌دا پشتیوان و هاوكارمان بون ئێستاش به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانتان.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
هاونیشتیمانییانی خۆشه‌ویست
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، ده‌نگده‌ر و دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری سۆرانی سه‌ربه‌رز. ده‌مه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا له ناخی دڵمه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی په‌رۆشی و خه‌مخۆری و دڵگوشراویتان بكه‌م بۆ به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانبوون له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.
مه‌به‌ستمه، سوپاس و پێزانینی بێ پایانم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆران بكه‌م بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتن و پێشوازی گه‌رم و باوه‌ش كردنه‌وه‌تان بۆ سه‌رخستنی به‌نده بۆ په‌رله‌مانی عیراق، و مسۆگه‌ر جۆش و خرۆش و په‌رۆشیتان بۆ هه‌میشه له یاد و یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه.
سوپاسی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م چی به ده‌نگدان یان به هاندانی هاووڵاتییان به‌شداربوون له‌م پڕۆسه‌یه و سوپاسی نه‌بڕاوه‌ی په‌رۆشی و به‌شداری كاراتان ده‌كه‌م له سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه‌دا. بێگومان، ئه‌مه‌كدار و به وه‌فا ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌و متمانه و جۆش و خرۆشه‌ی ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز و پشتیوانی‌تان زامنی به‌رده‌وامی و سوورتركردنمانه بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه‌ی به ئه‌مه‌ك و وه‌فادار.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،
دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، له ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكی شاره‌زاوه ته‌واوی شریته‌كانی ده‌نگدانمان كۆكردنه‌وه و لای خۆمان پاراستمانن. دوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆی ده‌نگه‌كان، سه‌رباری چاوسووركردنه‌وه و ترساندن و گزیكردن، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌نده گه‌یشتنه نزیكه‌ی (٢٨،٠٠٠) بیست و هه‌شت هه‌زار ده‌نگ و به‌مه‌ش زیاتر له پێویستی كورسییه‌كی په‌رله‌مانیمان مسۆگه‌ر كرد.
به‌ڵام دوای سه‌عات (11)ی شه‌وی ١٠ی ئۆكتۆبه‌ر، یارییه‌كی مه‌ترسیدار و به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز جیاواز به ده‌نگه‌كانتان كرا، به جۆرێك كه ژماره‌كان له هه‌ر شوێنه و به جۆرێك ده‌خوێندرانه‌وه.
ئێمه ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌نگه‌كانتان خۆشنابین و سكاڵای یاسای تۆمار ده‌كه‌ین و ته‌واوی شریتی ده‌نگدان و به‌ڵگه و دۆكیمێنته‌كان ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌رچه‌نده، ئاسووده‌ین كه پشتیوانی و خه‌مخۆری ئێوه بۆ پڕۆسه‌كه زیاتره له چه‌ندان مه‌قعه‌دی په‌رله‌مانی، به‌ڵام ده‌نگه‌كانتان ئامانه‌تن و به‌رگری جیددی‌یان لێده‌كه‌ین تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامی كۆتایی.
لێره‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی به‌شێك بێت له یاریكردن به ده‌نگه‌كانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌م هه‌ڤاڵی هاوسه‌رۆك- هاڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی و هه‌م هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چۆن له بانگه‌شه‌كه‌دا پشتیوان و هاوكارمان بون ئێستاش به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانتان.
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم، ته‌واوی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه چونكه یارییه‌كی مه‌ترسیدار به ده‌نگه‌كانتان كراوه، و زیاتر له ١٦١ سندوقیش تا دوێنێ نه‌نێردرابوون بۆ به‌غدا، كه 80 سندوق له ناویاندا هی بازنه‌ی یه‌كی سۆرانن؛ دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌نگی ئێوه ئامانه‌ته و ته‌واوی ده‌نگه‌كانتان به ئامانه‌ته‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین و پاراستنییان به ئه‌ركی له پێشینه‌مان ده‌زانین، و دڵنیابن هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له دزینی ده‌نگه‌كانتان.
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان محمود برادۆستی
١٢ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25