riklam

ژنانی پیرەمەگرون پشتوانی هاوپەیمانی كوردستانی دەكەن

ژنان 07:37 AM - 2021-09-30

لەپیرە مەگرون دوو خولی هوشیاری تەندروستی بۆ ژنان و كچان كرانەوەو هاوكات بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان دووپاتكردەوە.

پەیمان حامد سەمەد  لێپرسراوی  كۆمیتەی ژنان لە پیرەمەگرون بە PUKmedia ڕاگەیاند: گرفتمان زۆرە لە ڕوی خولی هۆشیاری و كردنەوەی ناوەندێكی ڕۆشبیری فكری و پیشەی و تا بتوانین ژنان و كچانی پیرەمەگرون كۆبكەینەوە، بتوانین بەردەوام چالاكی ئەنجام بدەین و لەو ڕێگەیەشەوە هەلی كاریان بۆ بدۆزینەوە، بۆیە لێرەوەداواكارین چیتر ژنان و كچانی پیرەمەگرون  پشت گوێ نەخرێن،


هاوكات وتیشی: تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا لە دوچالاكی جۆراو جۆر  85 ژن و كچ بەشداریان كردوە و كە كردنەوەی دوو خولی هۆشیاری تەندروستی بووە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە وانەكان دەوترانەوە،

لێپرسراوی كۆمیتەی ژنانی پیرەمەگرون ئەوەشی خستەڕوو: كە ئەوان لە ئێستا گرفتەكانیان دەخەنە دوای هەڵبژاردنەكان و كار دەكەن بۆ سەرخستنی ها،پەیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و وەفادار دەبن بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ،

PUKmedia  شاڵاو ئەحمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket