riklam

وه‌فدێكی فینله‌ندا سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات

کوردستان 04:38 PM - 2021-09-23

ئه‌مڕ‌ۆ23-9-2021 نوێنه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا به‌ یاوه‌ری نوێنه‌ری پارێزگای هانكۆی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ باس له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا.
له‌ دیداره‌كه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی شاره‌وانیه‌كان و كاروباری مین و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان ئاماده‌بوون.
بۆریۆ مارسۆن نوێنه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا رایگه‌یاند، له‌ دیدی ئێمه‌وه‌ كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگ و بایه‌خداری هه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است، بۆیه‌ ده‌خوازین په‌یوه‌ندی پته‌ومان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و  تا بتوانین هاوكاری بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆوه‌ ببینیێت.

وتیشی: پێمان باش بوو ئه‌مڕ‌ۆ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بین به‌م ناوچه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمانه‌وه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ و ژینگه‌ و په‌روه‌رده‌ خزمه‌ت به‌ گه‌رمیان بكه‌ین. 

دواتر محه‌مه‌د نه‌زه‌ری نوێنه‌ری پارێزگای هانكۆی فنله‌نده‌ په‌یامی پارێزگاكه‌ی گه‌یانده‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارێزگای هانكۆ و ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌ مێژووی گه‌رمیان و پێگه‌ی گرنگی جوگرافیای ناوچه‌كه‌ كرد و رایگه‌یاند، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئێران و پارێزگاكانی عێراق، خاوه‌نی سامانی سروشتی نه‌وت و گاز و خه‌ڵوزی به‌ردینه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زه‌وییه‌كی به‌رفراوانی كشتوكاڵی و روباری سیروانی هه‌یه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ وایانكردووه‌ كه‌ گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی گرنگ بێت.

وتیشی: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌ له‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورددا زۆرترین قوربانی داوه‌ و زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌ هیواخوازین بتوانن له‌گه‌رمیان سه‌نته‌رێكی فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری بكه‌نه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری له‌ سنوره‌كه‌.

دواتر وه‌فده‌كه‌ی وڵاتی فینله‌ندا ئاماده‌ییان پیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاركردنیان له‌ گه‌رمیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه‌. 
PUKmedia  كاوه‌ جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket