riklam

قه‌ڵادزێ .. كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران سیمینارێك ڕێكده‌خات

کوردستان 10:32 PM - 2021-09-22

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانییاندا لقی پشده‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان  هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی سیمینارێك بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی ۱۲ ی ئاماده‌یی به‌سه‌رپه‌رشتی (دكتۆر هه‌ژار قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگای گشتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ، كه‌ ناوبراو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین و سیسته‌می كریدیت و خوێندنی پارالێڵی بۆ خوێندكاران شیكرده‌وه‌.

هه‌مزه‌ سه‌لیم لێپرسراوی  لقی پشده‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان  به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئامانجان له‌م سیمیناره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندكاران له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو هاوكاری خوێندكاران ده‌بین له‌ كاتی پڕكردنه‌وی فۆڕمدا. 

PUKmedia ئاراز ڕه‌سوڵ -قه‌ڵادزێ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket