riklam

یه‌كێتی پشتیوانی له‌ داخوازییه‌كانی كۆمكاری زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

کوردستان 08:19 PM - 2021-09-22

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كۆمكاری زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕۆڵی زیندانیانی سیاسی له‌ كاروانی خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مان، تیشكی خسته‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردن له‌و چینه‌ی خه‌باتگێرانی كوردستان و هێنانه‌دی خواست و داواكارییه‌كانیان وه‌ك بچووكترین پاداشت له‌ به‌رامبه‌ر خۆڕاگرییان له‌و دیوی شیشه‌كانی زیندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونیان . 

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی كۆمكاری زیندانیه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ، داوایانكرد هاوشێوه‌ی زیندانیانی سیاسی عیراق ماف و ئیمتیازاته‌كانیان بۆ هه‌ژمار بكرێت ، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ ١١ی تایبه‌ت به‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت ، هاوكات داوایانكرد یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌رێگه‌ی فراكسێۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و تیمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم، پشتیوانی له‌و داواكارییه‌ بكرێت و وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بكه‌ن له‌پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی مافی سه‌رجه‌م  زیندانیانی سیاسی كوردستان . 

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پشتگیری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی بۆ داواكارییه‌كانیان نیشاندا و به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ، وه‌ك بچووكترین وه‌فا بۆ زیندانیانی سیاسی كه‌ خاوه‌نی رێز و شكۆ و شانازییه‌كی گه‌وره‌ن لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تایبه‌تی.
PUKmedia وێنە/ دەرباز ستار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket