riklam

گەرمیان .. دوو كەس بەدەسڕێژی گوللــە گیانیانلەدەستدا

کوردستان 12:17 AM - 2021-09-22

ئەمشەو لەنزیک گوندی ساڵحیەی سەربەقەزای کفری لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوەو بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:لە نزیك گوندی ساڵحییە سەر بە قەزای كەلار ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بازگەیەكی كاتییان دانەوە و كردەوەیەكی تیرۆرستیان ئەنجامداوە كە گومان دەكرێت تیرۆرستانی داعش بووبن و دوای ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی دوو هاوڵاتییان شەهید كردووە دوانی تریشیان برینداركردووەو دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەكانیش دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵ كردنی ناوچەكە دەستپێكردووە تا ئەنجامدەرەانی كردەوەكە دەستگیر بكەن و ڕوبەڕوی یاسایان بكەنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە چەند دەقیقەیەك پیش ڕوداوەكە كەژاوەی هاوپەیمانی كوردستان كە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەكە بوون بەو ڕێگایەدا تێپەڕیوون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket