}

سلێمانی.. سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 09:50 AM - 2021-09-21

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ بڕێك پاره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌: 

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ - نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان دۆزیبوه‌وه‌و نه‌یانگه‌ڕاندبوه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ له‌نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆماركرد كه‌ بڕی‌ 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه‌)ی‌ لێ كه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆی‌، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای بینینه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری، ده‌ركه‌وت كه‌ سێ كه‌س پاره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا شوێنی تۆمه‌تباره‌كان بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێن.

ھه‌روه‌ھا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕه‌ پاره‌كه‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بوه‌.

هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق - ع، ق، گ - ع، ق، گ) به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket