ئەرمینیا میوانداری تیپی هونەری میللی سلێمانی دەكات
هەمەڕەنگ 03:32 PM - 2021-09-20
لە درێژەی چالاكییەكانیدا تیپی هونەری میللی سلێمانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خۆئامادەكردندایە بۆ بەشدارییكردن لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” ساكادزور” لە وڵاتی ئەرمینیا .
بڕیارە كار و چالاكییە هونەرییەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ”ساكادزور” لە كۆتا هەفتەی مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵدا لە شاری ” ساكادزور” لە وڵاتی ئەرمینیا بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا تیپی هونەری میللی سلێمانی بۆ بەشدارییكردن لە فێستیڤاڵەكە دەگاتە وڵاتی ئەرمینیا و بە هەردوو تابلۆی ” شیرین تەشی دەڕێسێ ، سەمای گوڵ ” بە نمایشێكی دوو رۆژە ، لە پێنج رۆژی نمایشی فێستیڤاڵدا بەشداریی دەكەن و ئەو دوو تابلۆ كوردەوارییە بە جلوبەرگ و میوزیكیی كوردییەوە پێشكەش بە میوانانی فێستیڤاڵ دەكەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” ساكادزور” ساڵانە لە وڵاتی ئەرمینا بە بەشداریی چەندین وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا سازدەكرێت و گرنگی دەدات بە نمایش و ناوەڕۆكی سەما جیهانییە ”كۆن و نوێ و كلاسیك” ەكان و پیشاندانی كلتور و رەسانەیەتییەكانی وڵاتی ئەرمینیا بۆ ئامادەبووانی فێستیڤاڵ .
شایەنی باسە تیپی هونەری میللی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە دامەزراوە،لە مێژووی كاركردنی خۆیدا بەشداریی دەیان فێستیڤاڵی جیهانیی كردووە لە وڵاتانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25