riklam

وڵاتانی دراوسێ عیراق بێ ئاو ده‌كه‌ن

عیراق 07:52 PM - 2021-09-19

به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی دراوسێ پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان تایبه‌ت به‌ ئاو نابن و راشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئاو سه‌ره‌تا پێویسته‌ عیراق چاكسازی له‌ رووی به‌فیڕۆدان و  ئیداره‌دانی ئاو بكرێت، دواتر هه‌وڵ له‌گه‌ڵ وڵاتان بدرێت.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌   PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو له‌رابردوو چه‌ندین هه‌وڵی جددی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ  دراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌ ئاوی عیراق بدرێت، كه‌چی ئه‌و وڵاتانه‌ پابه‌ند رێكه‌تنه‌ نێودوڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان نابن .

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆڕبه‌ندو كۆنفرانس بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌ ، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌و جۆره‌هه‌وڵانه‌ كێشه‌ی ئاو له‌ عیراق  چاره‌سه‌رناكات  و ناتوانێ كۆتایی به‌قه‌یرانی ئاو بهێندرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌نگاوه‌كانی له‌ناوخۆ ده‌ستپێبكات.

راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانین قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ چاكسازی له‌رووی به‌فیڕۆنه‌دان و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ئاو بكرێت، هاوكات له‌ رێگای دروستكردنی به‌نداوی ستراتیجی كاربۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ بكرێت كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ناوخۆیه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران، رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق كه‌مده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته‌ سه‌ركه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ كاریگه‌رییه‌كانی به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه‌ زیاتر ده‌ركه‌وت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket