}

سلێمانی ده‌بێته‌ پێشه‌نگ له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵی منداڵان

کوردستان 01:03 PM - 2021-09-16

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

به‌‌ ئاماده‌‌بوونی قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سامان به‌رنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوانی ته‌ندروستی سلێمانی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌‌خۆشخانه‌‌یه‌كی تایبه‌‌ت به‌‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵی منداڵان له‌‌سلێمانی كرایه‌وه‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌رۆژێكی پیرۆزی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌ یادی 30 ساڵه‌ دامه‌زراندنی رێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستانه‌، خۆشحاڵین نه‌خۆش له‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ پێویستییه‌كی سه‌رده‌مانه‌یه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌.

وتیشی: له‌ساڵانی داهاتوودا گرنگی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ زیاتر روونده‌بێته‌وه‌و به‌پێی داتاكان 4712 كه‌سی نه‌خۆشیه‌كانی دڵی منداڵ ده‌ستنیشان كراوه‌و ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ هێوای هه‌زاران منداڵ و خه‌ونی ده‌یان خانه‌واده‌یه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كاتێك باس له‌پرۆژه‌كانی منداڵان ده‌كرێت، ناكرێت هه‌وڵ و ماندووبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌بیر بكه‌ین، كه‌ هه‌موو كات جێ ده‌ستی دیاربووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ پێویستمان به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌مووهه‌وڵه‌كان بۆ منداڵان بخه‌ینه‌گه‌ڕو زیاتر خزمه‌تی منداڵانی كوردستان بكه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket