}

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: خزمه‌تكردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ئه‌ركمانه‌

ی ن ک 08:32 PM - 2021-09-15

هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی داوای ئاوڕدانه‌وه‌ی جددی ده‌كه‌ن له‌بواری رۆشنبیری و هونه‌ری پایته‌ختی رۆشنبیری، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش ده‌رگای مه‌ڵبه‌ند به‌ڕووی كێشه‌كانیاندا واڵا ده‌كات. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلولی 2021، له‌سێ دیداری جیادا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی تیپی مۆسیقای سلێمانی، و لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و بۆردی هونه‌ری مه‌ڵبه‌ند و گروپی میوزیكی پایز.

له‌و زنجیره‌ دیدارانه‌دا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گوێی له‌پوخته‌ی كار و چالاكییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان گرت له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی رێگاكانی چالاككردنی بواری هونه‌ری رۆشنبیری و خزمه‌تكردن به‌ هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی.

له‌وباره‌یه‌وه‌، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: خزمه‌تكردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ئه‌ركمانه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان و خزمه‌تكردنی هونه‌رمه‌ندان، داواشی لێكردن كه‌به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌م و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانیان، چونكه‌ به‌شێكی زیندووی شوناس و لایه‌نی كلتوری سلێمانی پێكهێناوه‌.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ و به‌دواداچون بۆ كێشه‌ و داواكانیان ده‌كات، وتیشی: ده‌رگای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ڕووی هه‌مووان و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان هه‌میشه‌ واڵا بووه‌ و ده‌بێت. 

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانییه‌یدا بۆ خزمه‌تكردنی كایه‌ی هونه‌ری له‌پایته‌ختی رۆشنبیری، وه‌فدی میوان به‌خاتوو شاناز-یان راگه‌یاند كه‌جێی ئومێدی هونه‌رمه‌ندانه‌ و تائێستاش له‌پشتیوانی كردنیان درێغی نه‌كردوه‌ و گوێی بۆ كێشه‌ و خه‌مه‌كانیان گرتوه‌، داواشیانكرد كه‌ كاری زیاتر بكات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی لایه‌نی هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌مشاره‌ و ئاوڕی جدی له‌م بواره‌ گرنگه‌ بداته‌وه‌.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket