}

ره‌واندز.. هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌رده‌وامه‌

ی ن ک 06:09 PM - 2021-09-15

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رخستن و ناساندنی كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی له‌ بازنه‌ی (1)ی سۆران، هه‌ڤاڵ (فه‌یسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی) ژماره‌(24)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ 15-9-2021 له‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و كاروچالاكی جه‌ماوه‌ری، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌ زوبێر عوسمان و هه‌ژار كوێستانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیارانی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ی (1)ی سۆران، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆی رواندزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئۆرگانی به‌ڕێوه‌چوون.

له‌هۆڵی كۆمیته‌ی رواندز، به‌ئاماده‌بوونی كادران و فه‌رمانده‌ی عه‌سكه‌ری و تێكۆشه‌رانی دێرین و لاوان و كه‌سایه‌تی و ژنانی سنوره‌كه‌،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری ساز كرا .

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی كارو چالاكییه‌كانی لقی سۆرانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، له‌مه‌راسیمێكدا خه‌ڵات و دیاریان به‌خشییه‌ ئه‌و فرخوازانه‌ی كه‌ به‌شداریان له‌خولی فێربوونی دروومان كردبوو .

له‌كۆمیته‌ی خانه‌قا وه‌رتێ، هه‌ڤاڵان له‌گه‌ڵ كادران و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی رێو رێبازی به‌رزی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا پلان و به‌رنامه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدی ژماره‌ی (24) فه‌یسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی له‌بازنه‌ی (1)ی سۆران له‌پارزگای هه‌ولێر بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو رونكرایه‌وه‌.

PUKmedia هاوار عه‌باس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket