riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتییەكی بەهێز تاكڕەوی بڕیاردان ناهێڵێت

کوردستان 09:04 PM - 2021-09-14

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت،  یەكێتی بە سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی مام جەلال دەتوانێ چارەسەری كێشەكان بكات و تاكڕەوی لە بڕیاردان نامێنێت.

ئەمڕۆ 14-9-2021، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر لە كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەولێر رایگەیاند: دەمانەوێ دەنگی راستەقینەی هەولێر و هەولێرییەكان بین و دەبێت هەولێرییە رەسەنەكان نوێنەرایەتی خەڵكی تێكۆشەر و قارەمانی هەولێربن.

لە درێژەی وتارەكەیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عیراق پێویستی بە یەكێتییەكی بەهێز هەیەو بە دەنگدانتان دەتوانین بەهێزبین و باڵانسی هێز لە كوردستان راست بكەینەوە، كە باڵانسی هێز راست كرایەوە، تاكڕەوی لە بڕیاردان نامێنێت و یەكێتی بە سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی مام جەلال دەتوانێ چارەسەری كێشەكان بكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket