یەكێتی مامۆستایان: پرۆسەی خوێندن بەكەموكوڕییەوە دەستپێدەكات
کوردستان 09:46 PM - 2021-09-13
سەرۆكی لقی هەولێر یەكێتی مامۆستایانی رایدەگەیەنێت: كردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ پێویستی بەئامادەكاری تەواو هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد چەندین ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی خوێندن هەیە، دەبوو سەرەتا كار بۆ چارەسەركردنیان بكرێت.
عیسا حسێن سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لەكاتێكدایە چەندین گرفت و بەربەست لەبەردەم پرۆسەی خوێندن ماوە، بۆیە پێویستبوو هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق پرۆسەكە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان عیراق.
وتیشی:لەكاتی ئێستا جگە لەوەی كەشوهەوا گەرمەو باڵەخانەكانی خوێندن وەك پێویست فێنككەرەوەی نیە، هاوكات بەشێك لەمامۆستایان و ناوەندەكانی خوێندن بەئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن خەریكن، بۆیە دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن پێویستی بە ئامادەكاری زیاتر هەیە .
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راشیگەیاند: جگە لەو كێشانە تا ئێستا بەشێك لە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی تەواو نەبووە، هەروەها مەترسیەكانی كۆرۆناش بەو شێوەیە كەمنەبووە كە ترسی نەبێت، ئەمانە هەموی وایكردەوە ئەگەر سبەی دەوامیش بكرێتەوە، كێشە و كەموڕییەكان سەرهەڵدەدات.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25