riklam

ئێران: هەڵگرتنی ڤیزا بۆ عیراق تەنها بۆ گەشتە ئاسمانییەكانە

جیهان 09:50 AM - 2021-09-13

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لابردنی ڤیزا لەنێوان وڵاتەكەی و عیراق تەنها گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لابردنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عیراق ڕایگەیاند: لابردنی ڤیزا تەنها گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان دوو وڵات دەگرێتەوە.

وتیشی: لە ئێستادا سەرقاڵی وردەكارییەكانن سەبارەت بە لابردنی ڤیزا و لەڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنرێت.

 دوای ئەوەی كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی تارانی كرد و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوەویەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند بڕیار دراوە بە هەڵگرتنی ڤیرا لە نێوان ئێران و عیراق.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket