riklam

ڤیزا له‌ نێوان عیراق و ئێران ھه‌ڵده‌گیرێت

عیراق 03:25 PM - 2021-09-12

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ تاران رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌ نێوان ئێران و عیراقدا.

مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ 12-9-2021، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبوه‌وه‌ و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد و ئیبراهیم ره‌ئیسی رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌ماندا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختمان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كرد، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بڕیاردران كه‌ هیوامان وایه‌ به‌زوویی بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ره‌ئیسی وتیشی: له‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵات درا، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه‌و ده‌سته‌به‌ری زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی: به‌شێكی تیری وتوێژه‌كان بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كان بوون له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی وزه‌دا.

راشیگه‌یاند: بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا رێككه‌وتنی دروستكردن و به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو له‌ نێوان ناوچه‌ی شه‌لامچه‌ و به‌سره‌، وه‌ بڕیاره‌ كه‌ په‌له‌بكرێت له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا .

هاوكات مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌ردانی تارانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی بكه‌ین كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی نوێ ده‌ستبه‌كاربوه‌، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگمان تاوتوێكرد، كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی منه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، هه‌روه‌ها وتیشی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان له‌ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ كرد بۆ زیاتر هاوكاریكردن و هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو گه‌لی وڵات و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ مێژوییه‌ی له‌نێوان هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی عیراق جێگیره‌ له‌ ئاڕاسته‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌لی ئێران، حكومه‌تی عیراق و گه‌لی عیراق هاوشانی گه‌لی ئێران و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌وه‌ستن بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو ئاڵنگاریه‌كان و ئه‌و دۆخه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕن، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، عیراق پشتگیری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات بۆ هه‌مو هه‌وڵه‌كانی دانوستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانی له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket