}

راگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ تاكی كورد به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟

پەروەردە 07:22 PM - 2021-09-11

ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ پێكه‌وه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بنیاتینانی كه‌سایه‌تی تاك و خێزان هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ شاره‌زای په‌روه‌رده‌و فێركردن، به‌ڕێز عه‌باس كرد.

به‌ڕێز عه‌باس له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ PUKmedia وتی: له‌كوردستاندا په‌روه‌رده‌و ڕاگه‌یاندن توانای دروستكردنی تاكێكی هوشیارو به‌ئاگا چ له‌خۆی چ و ده‌وروبه‌ری دروست نه‌كردوه‌، چونكه‌ هه‌ردووكیان به‌رێگای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا هه‌نگاویان نه‌ناوه‌! بۆیه‌ هه‌ردوو كایه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له‌ بونیادی تاك ده‌كه‌ن و وایان كردوه‌ تاكی كوردی به‌شێكی گرنگی هه‌ر له‌بوون و چوارچێوه‌ بایلۆژیه‌كه‌ی خۆی تێنه‌په‌ڕێنێت! مرۆڤێك دروست ناكه‌ن له‌گه‌ڵ دونیای نوێدا بگونجێت و توانای به‌رگری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ كۆی كایه‌ جیاوازه‌كان ژیان.

وتیشی: ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ له‌ دونیای نوێدا دوو ڕووی یه‌ك دراون له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانیانه‌وه‌ له‌دونیای نوێدا، له‌ كوردستاندا هه‌م ڕاگه‌یاندن و هه‌میش په‌روه‌رده‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌ له‌ بونیادنانی تاكێكی ساغڵه‌م و ته‌ندروست و شارستانی، تۆ ببینه‌ له‌تیڤیه‌كان ئه‌وه‌ی زۆر هاوار بكات و قسه‌ی ناپه‌ره‌وه‌رده‌یی بكات زیاتر میوانداری ده‌كرێت وه‌ك له‌كه‌سێكی وردو پڕ له‌په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمی، بۆیه‌ ناڕاسته‌وخۆ به‌ نه‌وه‌ی ئێستاو بینه‌ره‌كانی ده‌ڵێت، ئێوه‌ش به‌و شێوه‌یه‌بن بۆیه‌ كاركردنیان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئێستا جێگه‌ی دڵخۆشی و ئومێد نیه‌ هێنده‌ی مایه‌ی بێ ئومێدییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌توانین بڵێین وه‌كو هه‌موشته‌كانی تر په‌روه‌رده‌ شتێك ده‌ڵێت و ڕاگه‌یاندن شتێكیتر، بۆیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كتریدا كارناكه‌ن و ده‌توانین بڵێین هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ئاوازێك ده‌خوێنن، كه‌م نین ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئیدی به‌ ئاگابێت یان بێئاگا دونیایه‌ك شتی ناپه‌روه‌رده‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌میان هه‌یه‌ كه‌ ڕاوێژكارێكی په‌روه‌رده‌ییان هه‌بێت.

PUKmedia چنار عه‌زیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket