riklam

ئێران.. نزیكەی 113 هەزار كەس به كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جیهان 03:31 PM - 2021-09-09

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 26 هەزار و 821 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 505 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە تا ئێستا 5 ملیۆن و 327 هەزار و 799 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و چوار ملیۆن و 481 هەزار و 814 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 112 هەزار و 935 تووشبووش مردوون. 

لەئێستا 7 هەزار و 486 تووشبوو لەنەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری پزیشكیدان .

لەلایەكی ترەوە 246 شاری ئێران لەناو بازنەی سووری مەترسی كۆرۆنادان.

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket