}

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی ده‌رده‌بڕێت

پرسەنامە 04:04 PM - 2021-09-07

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ولێر و باوكی مه‌ریوان، به‌ختیار و كاروان، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (مه‌سعود مه‌لا عه‌لی) كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ولێرو باوكی هه‌ڤاڵان (مه‌ریوان، به‌ختیار، كاروان)م بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی 
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket