}

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو فاتم مه‌ولود

پرسەنامە 12:30 PM - 2021-09-07

بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌ھیدانی فه‌رمانده‌ (ئه‌حمه‌د مه‌ولود، ره‌سوڵ مه‌ولود) ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ر ئه‌حمه‌د مه‌ولود ، ره‌سوڵ مه‌ولود و عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌ دۆڵی باڵه‌یان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فاتم مه‌ولود) دایكی شه‌ھید عه‌بدوڵا ره‌حمان و خوشكی شه‌ھیدانی فه‌رمانده‌ (ئه‌حمه‌د مه‌ولود، ره‌سوڵ مه‌ولود)مان پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ قووڵه‌  پرسه‌ و ھاوخه‌می قوڵی خۆمان به‌ خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ شۆڕشگێڕه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ نموونه‌ی به‌رزی تێكۆشان و قوربانیدانن.
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌به‌ھه‌شتی به‌رین شادبكات و ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت..

بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket