ئه‌مـڕۆ لـه مێژوودا
جیهان 08:31 AM - 2021-09-06
6 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
1492: كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبس، له (گومیرا)ی سه‌ر به دوورگه‌كانی كه‌ناری كه‌وته ری بۆ بڕینی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بۆ جاری یه‌كه‌م.
1522: ئه‌و تاكه كه‌شتیه‌ی كه مایه‌وه له گه‌شته‌كه‌ی (فرناندو ماجه‌لان) كه‌شتی (فیكتۆریا)گه‌شته سانلوكار دی بارمیدا له ئیسپانیا، دوای نزیكه‌ی سی ساڵ له جێهێشتنی، و بووه یه‌كه‌مین كه‌شتی كه به ده‌وری زه‌ویدا سوڕایه‌وه.
1543: هێزه ده‌ریاییه‌كانی عوسمانی و فه‌ره‌نسی سه‌ركه‌وتن له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌نده‌ری (نیس)ی فه‌ره‌نسی و رزگاریان كرد له ده‌ستی مه‌لیكی فه‌ره‌نجه شارلمان، نه‌یاری مه‌لیك فرانسوای یه‌كه‌م هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1798: له‌سێداره‌دانی شۆڕشگێڕی میسری (محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌لی) له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌تی فه‌ره‌نسی (ناپلیۆن پۆناپارت).
1885: یه‌كگرتنی بولگاریا و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیگرت له‌گه‌ڵ رۆمانیای خۆرهه‌ڵات.
1898: تاج له‌سه‌رنانی شاژنه (فیلهامینا) شاژنی هۆڵه‌نده به فه‌ڕمی دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌شته ته‌مه‌نی یاسایی و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حوكمی گرته ده‌ست دوای وه‌فاتی باوكی مه‌لیك ویلیامی سێهه‌م له ساڵی 1890ز.
1901: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ویلیا‌م مكینلی) توشی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوویه‌وه كه بووه هۆی وه‌فاتی له 14 سێبته‌مبه‌ر.
1924: سه‌ركرده‌ی فاشی (بینیتۆ مۆسۆلۆنی) دوچاری هه‌وڵێكی تیرۆركردنی شكستخواردوو بوویه‌وه له رۆما له لایه‌ن شیوعیه‌كانه‌وه كه وه‌ستانه‌وه به‌ڕوویدا بۆ وه‌ستانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر شیوعیه‌ت له ئیتالیا.
1930: راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كورد له سلێمانی دژی داگیركه‌ری شانشنینی عێراق به پشتگیری به‌ریتانیا، له ئه‌نجامدا 45 هاوڵاتی كورد شه‌هید كران له به‌رده‌ركی سه‌را و ناونرا (رۆژی 6ی ئه‌یلوول) یان (ئه‌یلولی ره‌ش).
1939: باشووری ئه‌فریقیا جه‌نگی راگه‌یاند دژ به ئه‌ڵمانیا له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1940: كارولی دووه‌م مه‌لیكی رۆمانیا وازی له عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوڕكه‌ی (میخائیل) كه ته‌مه‌نی گه‌شتبووه 18 ساڵ.
1951: تاج له‌سه‌رنانی مه‌لیك (ته‌لالی كوڕی عه‌بدوڵا) له ئه‌رده‌ن دوای باوكی مه‌لیك عه‌بدوڵای كوڕی حسێن.
1952: یوهان ئه‌تی ئه‌لدیرك بویسكول، بوو به وه‌زیری یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری یه‌كه‌م لاببرێت له سورینام و جێگری سه‌رۆك جێگه‌ی گرته‌وه.
1959: ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (رای گه‌ل).
1961: خۆپیشاندان له شارۆچكه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا و بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بڵێسه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول.
1961: ئه‌میری كوێت شێخ عه‌بدوڵا سالم سوباح یاسایه‌كی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن و به‌و پێیه وڵات دابه‌شكرا بۆ ده ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دوو نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرن له رێگای ده‌نگدانی راسته‌وخۆی نهێنیه‌وه.
1965: جه‌نگی دووه‌می نێوان هیند و پاكستان، هیند هێرشی كرده سه‌ر پاكستان و شاری لاهوری بۆردومانكرد.
1968: سه‌ربه‌خۆیی سوازیلاند له شانشینی یه‌كگرتوو.
1972: كوژرانی دوو یاریزان و دوو راهێنه‌ری ئیسرائیلی و ئه‌وه‌ش له هه‌وڵێك له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیه‌وه به‌هۆی فڕاندنی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له شاری میونیخ.
1975: له دیمانه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گۆڤاری (العربیه) له لایه‌ن (محمد حسنین هیكل) كه ئه‌نجامدرا له وه‌ڵامی پرسیاری: بۆچی واتان به‌سه‌رهات؟ بارزانی وتی: ( له راستیدا مه‌لیۆنه‌ها ته‌ن له دادپه‌روه‌ریی ده‌فرۆشرێت به یه‌ك به‌رمیل نه‌وت).
1976: رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی بوو به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1981: شێخ حیمد بن را‌شد النعیمی بوو به ئه‌میری عه‌جمان دوای وه‌فاتی باوكی شێخ را‌شد بن حمید النعیمی.
1983: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دانیا به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كۆریای باشوور به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌یتوانیوه ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكات كه ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌فه‌رهه‌ڵگره كاتێك كه رۆشتوه‌ته بواری ئاسمانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه.
1988: رژێمی عێراق لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو به‌ناو یاخیبووان ده‌ركرد ته‌نها سه‌ركرده(جه‌لال تاله‌بانی) نه‌بێت.
1991: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دانی‌نا به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر سی كۆماره‌كه‌ی به‌ڵتیق كه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت.
1991: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ناوی (ستالینگراد)ی گۆریه‌وه بۆ ناوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی (سانت بترسبورگ) دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1924ز دا ناوه‌كه‌ی گۆڕدرابوو.
1997: ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی شاژنه (ویلز).
2000: سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌وڵه‌تی كوێت له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌شته‌ركاره كوێتیه‌كان له‌سه‌ر چاو و بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی جومجومه و زیادكردنی پاناییه‌كه‌ی و هێنانه‌وه پێشی ئێسكی ته‌وێڵی منداڵێكی كوێتی كه 18 مانگی تێپه‌ڕاندبوو له سه‌نته‌ری (بانبتین) بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و سوتاوی).
2000: به ئاماده‌بوونی زیاتر له سه‌ركرده‌ی 160 ده‌وڵه‌ت لوتكه‌ی (راگه‌یاندنی هه‌زاره) ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له جیهان و بنبڕكردنی هه‌ژاری.
2001: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌ی شۆڕشی به‌عس به ژماره (199) ده‌ڵێت: هه‌موو عێراقیه‌كی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆی هه‌یه و داوا بكات نه‌ژادی خۆی بكاته عه‌ره‌ب.
2003: سوپای ئیسرائیلی هێرشیان كرده سه‌ر شێخ (ئه‌حمه‌د یاسین) به‌ڵام نه‌یانتوانی تیرۆری بكه‌ن.
2003: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌له‌ستینی (مه‌حمود عه‌باس) ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
2007: سه‌رۆكی جه‌زائیری (عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه) رزگاری بوو له هه‌وڵێكی تیرۆركردن كه بووه هۆی كوژرانی 15 كه‌س و برینداربوونی 74 كه‌س.
2007: ستیڤان دیمیتورا به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقی فیدراڵ دامه‌زرا.
2008: سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق.
2008: هه‌ڵبژاردنی ئاسف عه‌لی زرداری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستان به سه‌رۆكی پاكستان، دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی په‌روێز موشه‌ره‌ف..
2009: حكومه‌تی ئیسرائیلی دانی‌نا به پلانی سه‌ره‌ك وه‌زیران (بنیامین ناتنیاهۆ) به بنیاتنانی سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له به‌ره‌ی خۆرئاوا، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكاش نه‌یاری ئه‌و بڕیاره بوو.
2010: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ 18 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شكراوه.
له‌دایكبوون:
1766: جون دالتون، زانای كیمیای به‌ریتانی.
1808: ئه‌میر عه‌بدولقادری جه‌زائیری، دامه‌زرێنه‌ی ده‌وڵه‌تی جه‌زائیری نوی.
1860: جین ئادمز، ژنه سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی و بانگه‌شه‌كه‌ری مافه‌كانی ئافره‌تان و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1931ز.
1876: یوزیف فیرت، راوێژگاری ئه‌ڵمانیا.
1892: ئیدوارد فیكتۆر ئه‌بلتۆن، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1947ز.
1906: لویس لولوار، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌رجه‌نتینی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1970ز.
1915: ئه‌جمه‌د حه‌مدانی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی موسڵمانی جه‌زائیری.
1917: فیلیپ فون بوسلاگر، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1924: فوئاد موهه‌ندیس، ئه‌كته‌ری میسری.
1926: ئه‌میر كلاوس، مێردی (بیتاریكس) شاژنی هۆڵه‌نده.
1937: علی المدفع، ئه‌كته‌ری سعودی.
1939: سوسومو تونیگاوا، پزیشكی یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1987ز.
1940: وه‌حید جه‌لال، ئه‌كته‌ری لوبنانی و به‌ناوبانگ له كه‌سایه‌تی سیلڤه‌ری كارتۆنی.
1947: جین كورتین، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1947: بروس ریوچ، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1957: جوسیه سوكراتیس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پورتوگال.
1963: خیرت فیلدرز، سیاسه‌تمه‌داری هۆڵه‌ندی.
1973: كارلۆ كودیچینی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1979: ماسیمو مكارونی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1978: ریهام عه‌بدولغه‌فور، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1980: جوزیف یوبو، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.
1981: یوكی ئه‌بی، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1982: مایا شیحه، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1982: ئه‌حمه‌د فه‌زلی، گۆڵچی تۆپی پێی كوێتی.
1985: عه‌لی ئیشفاق، یاریزانی تۆپی پێی ماڵدیفی.
وه‌فات:
1128: محه‌مه‌د كوڕی تومرت، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی موه‌حیدی له مه‌غریب.
1798: محه‌مه‌د كه‌ریم، حاكمی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه و شۆڕشگێڕی میسری.
1907: رینیه سولی بوردوم، شاعیری فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1901ز.
1962: فه‌تحی (شێخ فاتیحی كوڕی شێخ فه‌تاحی كوڕی شێخ ئیسماعیلی دۆڵان) شاعیری كورد، له گردی شێخ فه‌تاحی باوكی له سلێمانی نێژراوه، ساڵی 1918ز له گوندی (دۆڵان)ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ له‌دایك بووه.
1986: له‌یلا به‌درخان، هونه‌رمه‌ندی بالیه، له شاری پاریس، كه له نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كانه، ساڵی 1908ز له شاری ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایكبووه.
1990: سه‌لیم فه‌خری، رووناكبیری عێراقی له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا له هوتێلی (جروفنر) له له‌نده‌ن.
1990: یوسف دوخی، مۆسیقاری كوێتی.
2007: لوچانو بافاروتی، گۆرانیبێژی ئۆپرای ئیتالی.
2011: ئیبراهیم سلقینی، پیاوی ئاینی سوری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له سوازیلاند.
جه‌ژنی هێزه چه‌كداره‌كان له پاكستان.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25