riklam

قەراج.. سەربازێكی سوپای عیراق كوژرا

کوردستان 09:44 AM - 2021-09-05

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی دیكە چەكدارانی داعش  لەسنووری قەزای مەخمور هێرشیان كردە سەر سوپای عیراق و بەهۆیەوە سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش لە سنوورەكە بە  PUKmedia ی  راگەیاند: لەئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش  بۆ سەر فەوجێكی سوپای عیراقی لە نزیك ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور، سەربازێكی سوپای عیراق كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

وتیشی: هێرشەكەی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراو نزیكەی سەعاتێكی خایاند، دوای روبەروبوونەوەیان لەگەڵ هێزەكەی سوپای عیراقی  داعش پاشەكشەی كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەیەكە جموجۆلی تیرۆرستان لەسنووری قەزای مەخمور و ناحیەی سەرگەڕان زیادیكردووە و بەهۆیەوە چەندین زیانی گیانی و ماددی بە خەڵكی سنوورەكە گەیاندووە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket