كتێبی كاروانی 38 شۆڕشگێڕكه ناسێنرا
کتێب 01:36 PM - 2021-09-04
پێشنیوه‌ڕۆی 4/9/2021 له‌درێژه‌ی چالاكیه‌كانیدا ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ، كۆڕێكی بۆ ناساندنی كتێبی (كاروانی 38 شۆڕشگێركه ، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش له‌ژیله‌مۆی شۆڕشه‌وه) له‌نوسینی بڵند شاڵی و وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی بورهان حاجی سلێمان سازكرد.
له‌كۆڕه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون ، له‌سه‌ره‌تادا بورهانی حاجی سلێمان وه‌رگێڕی كتێبه‌كه باسی له‌گرنگی وه‌رگێڕانی ئه‌و كتێبه كرد‌و وتی : باس لهمێژوویهكی پڕشنگدارو قۆناغێكی زۆر ههستیارو سه‌ختی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ، ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌ی بادینان كه دواتر ده‌بێته چوار مه‌فره‌زه سه‌ره‌تای بناغه‌ی شۆڕشی نوێ له‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات چیرۆكه‌كه له‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك جۆرج حه‌به‌ش سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین ده‌یه‌وێت ناوه‌ندگیری له‌نێوان مام جه‌لال و سه‌دام حسێن بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام غروری ئه‌وكاتی حكومه‌تی عیراق و سه‌دام حسێن واده‌كات كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه ئه‌گه‌ر دارخورما له‌سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی شین بێت ناتوانێت جارێكی تر ده پێشمه‌رگه بنێرێته شاخه‌كان ، به‌ڵام هه‌ر زوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه زیاتر له‌و ژماره‌یه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌نه‌وه كوردستان و شۆڕش ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌ی بادینان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وتیشی: چیرۆكی ئه‌و 38 كه‌سه جیاوازیان هه‌یه كه هه‌ندێكیان له‌ئۆردوگا زۆره‌ملێیه‌كانی ئێران ده‌بن كاتێك گوێیان له‌و وتاره هیوا به‌خشه‌ی مام جه‌لال ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی رووده‌دات ده‌كه‌ونه رێگا‌و رێگای سه‌خت ده‌بڕن سێ چوار وڵات به‌و دۆخه ناخۆش و برسێتی و سه‌رماو ترسه‌وه ده‌بڕن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سوریا‌و مام جه‌لال.
دواتر بڵند شاڵی نوسه‌ری كتێبه‌كه وتی : هۆكاری نوسینی ئه‌و كتێبه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ستم به كه‌موكوڕی له‌خۆم دهكردو ده‌مگوت من چه‌ند له‌مێژووی یه‌كێتی ده‌زانم ، بۆیه چووم ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتیم هێنا كه زیاتر گرنیان بهكهسایهتیهكانداوه نه‌وه‌ك به‌ڕووداوه‌كانی یه‌كێتی و چۆنیش دروستبووه كه ده‌ستیان خۆشبێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ویستم بیزانم ده‌ڤه‌ری بادینان بوو كه مێژووی یه‌كێتی له‌و ده‌ڤه‌ره چیه‌و چۆن یه‌كێتی هاتۆته ئه‌وێ من وتم هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌ستپێكی مێژووی یه‌كێتی له‌بادینان بنوسم كه ههوڵمداو چه‌ند كه‌سێك كه له‌ناو رووداوه‌كان بوو ده‌ستم كه‌وتن و قسه‌یان بۆم كرد هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی كاك نه‌وشیروان مستهفاو وتاره‌كانی مام جه‌لال و كاك عادل موراد هه‌بوون كۆمكرده‌وه دواتر وتم ئایا به‌زمانی عه‌ره‌بی یا كوردی سۆرانی یا كوردی بادینی بنوسم ، به‌ڵام من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆشنبیریهكهم عه‌ره‌بیه ئه‌وانه‌شی كه به‌شدارن له‌سه‌ره‌تای مێژووی یه‌كێتی له‌بادینان زۆربه‌یان خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بوون هه‌روه‌ها خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانیش به‌شداربوون ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌عه‌ره‌بی بینوسم هه‌موویان ده‌یخوێنینه‌وه‌و تێیده‌گه‌ن.
دواتر به‌شداربوان به‌ڕاو سه‌رنج و پرسیار كردن به‌شداریان له‌كۆڕه‌كه كرد ، له‌كۆتایشدا كتێبه‌كه به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌شكرا.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد .. هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25