riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 08:39 AM - 2021-09-02

رووداوەكان:
47 پ.ز: شاژنی میسر كلیۆباترای حەوتەم كوڕەكەی كرد بە هاوبەشی خۆی لە دەسەڵات لە ژێر ناوی بەتلیمۆسی پانزەهەم قەیسەرون.

31 پ.ز: سەركردەی رۆمانی ئوكتافیۆس سەركەوت بەسەر نەیارەكەیدا (ماركۆس ئەنتۆنیۆس) و ژنەكەی شاژنی میسر كلیۆباترا لە شەڕی (ئەكتیوم) ی دەریایی لە دەریای ئەیوبی.

421: گالا بلاسیدیا، ژنی ئیمبراتۆر قوستەنتینیۆسی سێهەم بۆ جاری دووەم بوویەوە بە بێوەژن، دوای وەفاتی ئیمبراتۆر بەهۆی نەخۆشیەكی كتوپڕەوە.

1192: ریچارد دڵی شێر پەیماننامەی ئاشتەوایی بەست لەگەڵ سەلاحەدینی ئەیوبی تا پارێزگاری خاچپەرستان بكات بە شریتێكی كەناری كە درێژ دەبوویەوە لە (سور) بۆ (یافا) و سەلاحەدینی ئەیوبی رێگەیدا بە حاجیان و بازرگانان سەردانی قودس بكەن.

1666: هەڵگیرسانی ئاگركەوتنەوە لە لەندەن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو و زیاتر لە دە هەزار خانووی كرد بە خۆڵەمێش.

1752: بەریتانیای مەزن پشتی بە ساڵنامەی گریگۆری بەست بە فەڕمی، و ئەوەش دوای نزیكەی دوو سەدە لە تەبەننیكردنی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای  خۆرئاوا بۆی.

1789: دامەزراندنی وەزارەتی خەزنەی ئەمریكی.

1811: دامەزراندنی زانكۆی ئۆسلۆ لە ژێر ناوی زانكۆی فریدریكی پاشایی، بۆ رێز لە فریدریكی شەشەم مەلیكی دانیمارك و نەرویج.

1870: جەنگی فەرەنسی بروسی: شەڕی سیدان- هێزەكانی بروسی ئیمبراتۆری فەرەنسە ناپلیۆنی سێهەمیان دەستگیر كرد لەگەڵ سەد هەزار سەربازیدا.

1885: قەسابخانەی روك سبرینگەر: سەد و پێنج كرێكاری كانەكان لە سپی پێستەكان لە شاری روك سبرینگەر لە ویلایەتتی وایومنگ هێرشیان كردە سەر هاوڕێكانیان لە چینیەكان و 28 كەسیان لێ كوشتن و 15 كەسی تریان بریندار كرد و سەدان كەسیان دەركردە دەرەوەی شارەكە.

1898: شەڕێ‌ كرری (شەڕی ئوم دەرمان): هەرەسی هێزەكانی مەهدی لەسەر دەستی هێزەكانی بەریتانیی میسری بە سەرۆكایەتی هربرت كچنەر.

1909: مەلیكی شانشینی یەكگرتوو ئیدواردی حەوتەم دانینا بە یاسای (یەكیەتی باشووری ئەفریقیا) كە ژیانی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی رێكدەخست لە باشووری ئەفریقیا و سەر بە تاجی بەریتانی و ئەو یاسایە پشتی بەستبوو بە سیستەمی جیاكاری رەگەزی دژی زۆرینەی رەش پێست لە باشووری ئەفریقیا كە ئەو سیستەمە بوو بەردەوام بوو تا سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی بیستەم.

1921: حكومەتی بەریتانی دانینا بە مەلیك عەبدولعەزیز ئال سعود (دامەزرێنەری شانشینی عەرەبی سعودی) بە سوڵتانی ناوچەی نەجد لە نیوە دوورگەی عەرەبی.

1927: بڵاوبوونەوەی رۆژنامەی (ژیان).

1938: دەسەڵاتدرانی توركیا هەستان بە گۆڕینی ناوی لیوای ئەسكەندەرونە بۆ ناوی توركی (هاتای).

1941: (ئەكادیمیای زانست و هونەرەكانی ئەمریكا) موجەسسەمی ئۆسكاری تۆماركرد وەك نیشانەیەكی بازرگانی پارێزراو بە یاسای پەیوەندیە بازرگانیەكان و خاوەندارێتی فیكری و ئەوەش دوای گۆڕینی پەیكەرەكە بۆ گرنگترین خەڵات لە جیهانی سینەمادا.

1944: ئیتالیا پەیماننامەی بەست لەگەڵ دەسەڵاتدرانی یەمەن كە مافی پێدا كۆنترۆڵی كەناری خۆرهەڵاتی دەریای سوور بكات.

1945: سەربەخۆیی ڤیەتنام لە فەرەنسە.

1945: یابان پەیمانی خۆبەدەستەوەدانی بە وڵاتی هاوپەیمانان مۆركرد.

1945: كۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی.

1980: قەسابخانەی گوندی (قارنە)ی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە لە ناوچەی نەغەدە كە بووە هۆی شەهیدكردنی 68 كوردی ئەو گوندە.

1989: دامەزراندنی یەكیەتی مافپەروەرانی كوردستان.

1990: بۆ یەمجار لە مێژووی مۆزیكی كورد لە هۆڵی (ئارتەئۆپەر)ی شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا سەمفۆنیای هەڵەبجە لە لایەن هونەركاری كورد (ئیقباڵ حاجی) پێشكەشكرا، زیاتر لە 2500 كورد و ئەوروپی بەشداربوون تیایدا.

1992: ئیمزاكردنی رێككەوتننامەیەكی دوو قۆڵی لە نێوان مام جەلال و مەسعود بارزانی لە بارەی پتەوكردنی هاوكاری.

2004: ئەحمەد چەلەبی لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاریی بوو، كە دواتر (جەیشی ئیسلامی) بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هەوڵە راگەیاند.

2004: دەرچوونی بڕیاری ژمارە 1559 ی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە باری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كشانەوەی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی سوریا لە لوبنان و پێشێل نەكردنی مافی مرۆڤ لە سوریا.

2007: سوپای لوبنانی كۆنترۆڵی خۆی راگەیاند بەسەر چادرگەی رووباری (البارد) و كۆتایی كردە سەربازیەكان لەو چادرگەیە و ئەوەش دوای دەستگیركردنی چەند كەسێكی رێكخراوی (فتح الاسلام).

2008: پەخشی رادیۆی روسیا دەستیپێكرد.


لەدایكبوون:

1726: جون هوارد، چاكسازی بەندیخانەكانی بەریتانی.

1853: فیلهلم ئوستفالد، زانای كیمیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1909ز.

1877: فریدریك سودی، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1921ز.

1912: بیل شانكلی، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.

1918: محمد الشریف، ئاوازدانەری میسری.

1944: جون سیو، یاریزانی تۆپی پێی بەلجیكی.

1961: كارلۆس فالدیراما، یاریزانی تۆپی پێی كۆڵۆمبی.

1964: كیانو ریفز، ئەكتەری كەنەدی.

1966: سەلما حایك، ژنە ئەكتەری مەكسیكی بە نەژاد لوبنانی.

1967: ئەندریاس مولەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

1968: سینسیا واتروس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1971: سیزار سانشیز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1977: فریدریك كانوتی، یاریزانی تۆپی پێی مالی.

1979: یوسف الیوحە، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

1982: جوی بارتون، یاریزانی تۆپی پێێ‌ ئینگلیزی.

1989: ئەلكساندەر باتو، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.

وەفات:

1865: ویلیام روان هامیلتۆن، زانای فیزیا و بیركاری ئیرلەندی.

1936: نوعمان ئەعزەمی، زانا و فەقیه و بانگخوازی عێراقی.

1962: ئەحمەد علام، ئەكتەری میسری.

1967: فرانسیس ئویمت، یاریزانی گۆڵفی ئەمریكی.

1969: هوشی منە، سەرۆكی كۆماری ڤیەتنامی دیموكراتی.

1973: جون رونالد رویل تولكین، نوسەری بەریتانی.

1991: ئەلفۆنسۆ گارسیا روبلز، دیبلۆماتی مەكسیكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1982ز.

1992: باربرا مكلنتوك، ژنە زانای ئەمریكی لە زانستی بۆماوەی خانەیی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1983ز.

2007: رەجا بلملیح، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی.



جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە ڤیەتنام.

جەژنی سەربەخۆیی لە ترانسنیستریا. 

 PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket