riklam

تاڵیبان پێكهێنانی حكومەتێكی بێ ژن ڕادەگەیەنێت

جیهان 03:56 PM - 2021-09-01

یەكێك لە سەركردە باڵاكانی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت لە 48 سەعاتی ئایندەدا كابینەی نوێی حكومەتی  ئەفغانستان ڕادەگەیەنن و لەو كابینەدا ژنی تێدا نییە. 

شێرمحەمەد عەباس ئوستانكزی یەكێك لە سەركردە باڵاكانی تاڵیبان و ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری تاڵیبان لە دەوحە بە ئاژانسی بی بی سی ڕایگەیاندووە لە 48 سەعاتی داهاتوودا كابینەی نوێی حكومەتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنن.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتەكە گشتگیر دەبێت، بەڵام هیچ یەك لە وەزیرەكانی كابینە ژن نین و ژن بۆیان نییە ببنە وەزیر. 

شێرمحەمەد ئاماژەی بەوەشكردووە هیچ یەك لە بەرپرسانی پێشووی حكومەتی ئەفغانستان لەم كابینەیەدا نین. 

ئەو سەركردەیەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەدوو ڕۆژی داهاتوودا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كابوڵ دەكرێتەوە. 

PUKmedia ئاژانسی بی بی سی  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket