riklam

ئێران.. زیاتر لە 5 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا دەبن

جیهان 02:22 PM - 2021-09-01

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 5 ملیۆن و 25 هەزار و 233 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون.

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 33 هەزار و 170 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 599 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: كۆی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون 5 ملیۆن و 25 هەزار و 233 كەسە و لەوڕێژەیەش 4 ملیۆن و 237 هەزارو 315 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 108 هەزار و 393 تووشبووش مردوون.

لەئێستاشدا 7 هەزار و 860 تووشبوو لەنەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری پزیشكیدان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket