riklam

تەقینەوەیەكی دیكە لەكابولی پایتەخت روویدا

جیهان 04:28 PM - 2021-08-29

تەقینەوەیەكی تر لەنزیك فڕۆكەخانەی حامد كارزای لەكابولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە تەقینەوەكە لەدەرئەنجامی هێرشی مووشەكی بووەو بەهۆیەوە چەندین كەس بریندار بوون.

هاوكات ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: تائێستا 300 ئەمریكی لەئەفغانستان ماون و كار بۆ دەربازكردنیان دەكەن، چونكە مەترسی لەسەر هێزەكانمان لەكابول زۆر زیادیكردوەو دەمانەوێت رزگاریان بكەین. 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووش، ژمارەیەك تەقینەوە لەنزیك فڕۆكەخانەی كابولی پایتەخت روویانداو بەهۆیەوە زیاتر لە70 كەس كوژران و زیاتر لە  150 كەسی دیكەش برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket