riklam

داھاتی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق زیاد ده‌كات

عیراق 04:57 PM - 2021-08-26

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بڕی نه‌وتی ھه‌نارده‌كراو و داھاته‌كه‌ی له‌ مانگی ته‌مموزی ڕابردوو ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و داھاته‌ به‌ ده‌ستھاتووه‌كانیش ده‌كات له‌ مانگی ڕابردودا.


به‌پێی داتاكانی ھه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه‌ دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوو بڕی ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ ھه‌زار و ٧٩٤ به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیھان كراوه‌.


ھه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا ھاتووه‌، كۆی داھاتی به‌ده‌ستھاتووی نه‌وتی ھه‌نارده‌كراو شه‌ش ملیار و ٤٧٥ ملیۆن و ٥١٢ ھه‌زار دۆلار بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگی پێشوو ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌ڵێت، به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ھای نه‌وت له‌ بازاڕی جیھانیدا ھه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ ٧١ دۆلار و ٥٧ سه‌نت فرۆشراوه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket