riklam

په‌رله‌مانی ئێران متمانه‌ی به‌ كابینه‌كه‌ی ڕه‌ئیسی به‌خشی

جیهان 09:20 PM - 2021-08-25

په‌رله‌مانی ئێران له‌كۆی 19 وه‌زیر، متمانه‌ی به‌ 18 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به‌خشی و ته‌نها وه‌زیری پێشنیاركراو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ متمانه‌ی پێنه‌به‌خشرا.

 په‌رله‌مانی ئێران دوای پێنج ڕۆژ دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ متمانه‌ به‌خشین به‌ وه‌زیرانی پێشنیاركراو، دواجار متمانه‌ی به‌ 18 وه‌زیر له‌ كۆی 19 وه‌زیر به‌خشی و ته‌نها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست به‌ ده‌ستبهێنێت.

 به‌ پێی بڕگه‌ی 204 له‌ ماده‌ی 135 ده‌ستوری ئێران ئه‌گه‌ر وه‌زیری پێشنیاركراو نه‌یتوانی له‌ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له‌ماوه‌ی 3 مانگدا كه‌سێكی دیكه‌ بۆ په‌رله‌مان پێشنیار بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگی پێبدات. 

كابینه‌كه‌ی سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ 19 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه‌ كه‌ له‌ئێستادا په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌ 18 وه‌زیر به‌خشیوه‌ و ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ماوه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سێ مانگی داهاتوودا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش وه‌زیری بۆ ده‌ستنیشان بكرێت. 

ناوی وه‌زیره‌كان

1- دكتۆر عیسا زارع پوور وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژی زانیاری 

2- سه‌ید ئیسماعیل خه‌تیب  وه‌زیری ئیتلاعات

3-دكتۆر ئه‌حسان خاندوزی وه‌زیری دارایی و ئابووری 

4- دكتۆر به‌هرام عه‌ینوللاهی وه‌زیری ته‌ندروستی 

5- دكتۆر حوجه‌توڵڵا عه‌بدولمه‌لكی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

6- دكتۆر سه‌ید جه‌واد ساداتی نه‌ژاد وه‌زیری كشتوكاڵ

7- دكتۆر حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌

8-دكتۆر ئه‌مین حسێن ڕ‌ه‌حیمی وه‌زیری داد

9-دكتۆر محه‌مه‌د ڕ‌ه‌زا ئاشتیانی وه‌زیری به‌رگری 

10- ئه‌ندازیار ڕ‌ۆسته‌م قاسمی وه‌زیری ڕ‌ێگاوبان

11-  دكتۆر سه‌ید ڕ‌ه‌زا فاته‌می ئه‌مین وه‌زیری پیشه‌سازی

12-  دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی زولفی گوڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا

13- دكتۆر محه‌مه‌د مه‌هدی ئیسماعیلی وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیری 

14-دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆ 

15- ئه‌ندازیار سه‌ید عیزه‌توڵڵا زه‌رغامی وه‌زیری گه‌شتوگوزار 

16- ئه‌ندازیار جه‌واد ئه‌وجی وه‌زیری نه‌وت

17- ئه‌ندازیار عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌حرابیان وه‌زیری كاره‌با

18- دكتۆر سه‌ید حه‌مید سه‌جادی هه‌زاوه‌ وه‌زیری وه‌زرش و لاوان

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket