riklam

ئــەمڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 09:07 AM - 2021-08-25

رووداوەكان:

1248: دەرچوونی هەڵمەتی فەرەنسی بە سەرۆكایەتی مەلیك لویسی نۆهەم لە فەرەنسەوە بەرەو خۆرهەڵات، كە ئەو هەڵمەتە بوو ناسرابوو بە هەڵمەتی خاچی حەوتەم كە مەبەست لێی گەڕانەوەی (بەیتولمەقدیس) بوو لە موسڵمانان.
1768: دۆزەرەوەی ئینگلیزی (جیمس كوك) هەستا بە یەكەمین گەشتی دەریایی.
1814: سوپای  بەریتانی پایتەختی ئەمریكی واشنتۆنی سوتاند بە بارەگای سەرۆكایەتی كۆشكی سپیشەوە دوای داگیركردنی.
1820: میستەر ریچ دەگاتە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان.
1825: سەربەخۆیی ئۆرۆگوای لە بەرازیل.
1830: سەرەتای شۆڕشی بەلجیكی.
1933: مۆركردنی رێكەوتننامەی (هعفراه) لە نێوان ئاژانسی یەهودی و ئەڵمانیای نازی كە رێگە ئاسان بكرێت بۆ كۆچكردنی جولەكە بۆ فەلەستین بە مەرجێك دەستبەرداری موڵكەكانیان ببن لە ئەڵمانیا.
1941: هێزەكانی بەریتانیا و سۆڤیەت چوونە ناو ئێرانەوە.
1944: رزگاركردنی پاریس لە نازیەكان.
1959: لەسێدارەدانی ئەفسەر (نافیع داود) لە لایەن عەبدولكەریم قاسم دوای شۆڕشی شەواف لە موسڵ.
1960: پێشبڕكێی جامی جیهانی ئۆڵۆمپیات لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا ئەنجامدرا و بەردەوام بوو تا 11/9.
1983: تەقینەوەی بارەگای سەركردایەتی یەكەكانی سەربازی فەرەنسی لە لوبنان كە بووە هۆی كوژرانی چەندین كەس.
1988: كۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق تاریق عەزیز و ئێران عەلی ئەكبەر ویلایەتی لە نیویۆرك بە سەرپەرشتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان (خافێر پێرێز دیكۆیلار).
1988: حكومەتی عێراق گازی كیمیایی دژ بە گوندنشینەكانی بادینان بەكارهێنا.
1988: دەستپێكردنی هەشتەمین شاڵاوی ئەنفالكردنی كورد لە لایەن رژێمی عیراقەوە لە ناوچە جیاجیاكانی بادینان، ئەو ئەنفالكردنە بە گشتی لە 23/2/1988ز دەستیپێكرد تا 6/8/1988 واتە هەشت جار هەڵمەتی ئەنفالكردن لە یەك ساڵدا.
1991: بیلاروسیا (روسای سپی) سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لە یەكیەتی سۆڤیەت.
1991: لە روسا ئاڵای سوری چەكوش و داس داگیرا و گۆڕایەوە بە ئاڵا كۆنەكەی ئەو وڵاتە.
1991: لینوس تورفالدس نیازی خۆی راگەیاند بۆ بەرهەمهێنانی سیستەمی كاركردنی بەرنامەی ئازاد، كە مەبەستی سیستەمی (لینكس)بوو.
1991: هێزەكانی یوگوسلافیا لە گەڵ عەسابەكانی كرواتیا شەڕیان راگەیاند بۆ سەر كرواتیا و دەستكرا بە هێرشكردن بۆ سەر فوكوفار لە شەڕی فوكوفاردا.
1992: بڕیاری نێوان ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسە بە دانانی هێڵی 32 و 36 كە بووە ناوچەیەكی دژە فڕینی فڕۆكە سەربازیەكانی عێراق و بوو بە ناوچەیەكی ئاسایش بۆ باشووری كوردستان.
1998: كۆتایی هاتنی كۆنگرەی یەكەمی سەندیكای پزیشككارانی كوردستان.
2000: خاتوو (ئون سان سۆچی) رابەری بەرهەڵستكاری دیموكراتی بۆرما دژی هێزەكانی سوپا دەوەستێت، وە هەروەها خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیە.
2004: بە ئامادەبوونی 1300 كە س كۆنگرەی نیشتمانی عێراق بەسترا.
2008: ئۆڵۆمپیاتی پەكین كۆتایی هات و چین یەكەم و ئەمریكا دووەم و روسیا سێهەم بوون.

لەدایكبوون:

1530: قەیسەر ئیڤانی چوارەم، قەیسەری روسیای قەیسەری.
1719: شارل ئیمیدیە فیلیپ فان لو، نیگاركێشی فەرەنسی.
1841: تیودور كوخر، پزیشكی سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1909ز.
1850: شارل ریشە، پزیشكی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1913ز.
1900: هانس كریبس، پزیشك و زانان كیمیای زیندەیی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1953ز.
1912: ئیریش هونیكەر، سەركۆماری ئەڵمانیای دیموكراتی.
1916: فریدریك روبنز، پزیشكی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1954ز.
1930: شون كونری، ئەكتەری ئوسكوتلەندی.
1932: مەحمود دەیاب، نوسەری میسری.
1933: توم سكیریت، ئەكتەری ئەمریكی.
1941: ئەنجلو دومنگینی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1945: نەبیل خالید، نوسەری میسری.
1949: میدحەت سوباعی، دەرهێنەری میسری.
1949: مارتن ئەمیس، رۆماننوسی بەریتانی.
1956: تۆفیق عەبدولحەمید، ئەكتەری میسری.
1958: تیم برتون، دەرهێنەر و نوسەر و بەرهەمهێنی ئەمریكی.
1961: بیلی ری سایرس، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1963: یوشیهیرو ئیكی، ئاوازدانەری یابانی.
1979: حسین الجسمی، گۆرانیبێژی ئیماراتی.
1979: مارلون هاریوود، یاریزانی تۆپی پێێ‌ ئینگلیزی.
1981: رایچل بیلسن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1987: بلیك لیفلی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1994: جوش فلیتەر، ئەكتەری ئەمریكی.

وەفات:

79: بلینیوسی گەورە، نوسەر و دانەری رۆمانی.
1270: مەلیك لویسی نۆهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1482: شاژنە مارگرێت، ژنی هنری شەشەم مەلیكی ئینگلتەرە.
1819: جیمس وات، زانای ئوسكوتلەندی.
1867: مایكل فارادای، زانای ئینگلیزی، داهێنەری بیرۆكەی داینەمۆ.
1900: فریدریخ نیچە، فەیلەسوفی ئەڵمانی.
1908: هنری بیكریل، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1903ز.
1955: مەحمودی مەلا ئەمین (بێخود)، لە شاری سلێمانی، لە 1878ز لە شاری سلێمانی لەدایك بووە.
1959: نافیع داود، عەسكەرتاری عیراقی.
1967: بول میونی، ئەكتەری ئەمریكی.
1973: مەحمود تەیمور، ئەدیبی میسری.
1976: ئیفند یونسون، ئەدیبی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1974ز.
2001: ئەلیا، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
2006: جون بلانكینستاین، دادوەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
2008: رندە الشهال، ژنە دەرهێنەری سینەمایی لوبنانی.
2009: ئیدوارد كنیدی،  سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2011: یوجین نایدا، وەرگێڕ و زمانزانی ئەمریكی.
2012: سوحی روفاعی، ئەكتەری سوری.
2012: نیل ئارمسترۆنگ، رائیدی ئاسمانی ئەمریكی و یەكەم كەس كە پێی نایە سەر مانگ.

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە ئۆرۆگوای.

PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket