زامنكردنی مووچە كاریگەری كۆرۆنا لەسەر خوێندن كەمدەكاتەوە
کوردستان 12:52 PM - 2021-08-24
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان مەرجی سەركەوتنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان بەبێ لێبڕین و لەكاتی خۆی، كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەناوەندەكانی خوێندن كەمدەكاتەوە.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: دووبارە نەبوونەوەی كێشەی مووچەی مامۆستایان و كۆتایی هێنانی یەكجاری بە پاشكەوت و لێبڕینی مووچە بە مەرجی سەرەكی دەزانیین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی ساڵی داهاتوو.
وتیشی: هەركاتێك مامۆستا و كارمەندانی پەروەردە كێشەی دارایی و ئابووریان كەمتر بێت، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەبێت، وادەكات مامۆستایان باشتر وانەكانیان بە خوێندكاران بڵێنەوە.
تەئكیدیشكردەوە: كێشەی مووچە و ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو ئاستەنگی سەرەكی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی دووساڵی رابردوو بوون، بەڵام بەلای ئێمە وەك یەكێتی مامۆستایان دابەشكردنی مووچە بەتەواوەتی و لەكاتی خۆی، كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەش لەناوەندەكانی خوێندن كەمدەكاتەوە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا - هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25