riklam

كتێبی شەڕی ناوخۆ لە مێژووی ئیسلامدا بڵاوكرایەوە

کتێب 12:59 PM - 2021-08-22

لەدووتۆیی 186 لاپەڕەدا كتێبی شەڕی ناوخۆ لە مێژووی ئیسلامدا چاپ و بڵاوكرایەوە.

ئەم كتێبە لە نووسینی حەسەن بارامە و نووسەر لەم كتێبەدا باس لەوە دەكات كە " هەڵەین ئەگەر وا بزانین مێژووی ڕابردووی گەلان و ئایینزاكان هەر دەبێت بریتی بێت لە داهێنان و سەروەریی و دادپەروەری و چاكەكاری، زۆربەی وێستگە مێژووییەكان چۆن دەكرێت پڕبێت لە لایەنی پرشنگدار، ئاوەهاش دەكرێت پڕ بێت لە لادان و جەنگ و كوشتار و چەوسانەوە و نادادی. 

ئەم كتێبە لێكۆڵینەوەیەكی نووسەرە لەسەر شەڕ و ناكۆكی موسڵمانان لەسەردەمی خولەفای ڕاشیدیندا و نووسەر هەوڵیداوە تیشك بخاتەسەر هۆكار و ڕووداو و زیان و لێكەوتەكانی پێنج شەڕی ناوخۆیی نێوان عەرەبە موسڵمانەكان.

ئەم كتێبە لەلایەن چاپخانە كارۆ لە تیراژی 500 دانە بە نرخی 4000 دینار چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket