}

هەرێم.. زیاتر لە 58 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەكان خەرج كراوە

کوردستان 10:20 AM - 2021-08-22

دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌عیراق له‌ساڵی 2003 و دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ له‌به‌غداو لابردنی گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پێویستیان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بوو ، بۆیه‌ چه‌ندین كۆمپانیای بیانی هاتنه‌ ناو وڵات شانبه‌شانی ئه‌وانیش چه‌ندین كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆیی دروستبوو ده‌ستیان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بوو له‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ ده‌یان كۆمپانیا له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان چه‌ندین ملیار دۆلاریان تێدا خه‌رجكرد كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ڕوونی دیاره‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی سه‌دان پڕۆژه‌ی ستراتیژیه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیاری سه‌ر به‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو واتا له‌ 1/8/2006 تاوه‌كو 11/8/2021  ئاماده‌كردووه‌و تێیدا هاتووه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا (988) پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان جێبه‌جێكراوه‌ كه‌ 444 یان له‌پارێزگای هه‌ولێرو 218 یان له‌پارێزگای سلێمانی و 274 یان له‌پارێزگای دهۆك و 4 یان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و 31 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 17 پڕۆژه‌شیان له‌ناوچه‌ی ڕاپه‌رین بووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ بڕی تێچووی سه‌رمایه‌ش بۆ ئه‌و 988 پڕۆژیه‌ بریتیبووه‌ له‌ 58 ملیارو 822 ملیۆن و 282550 دۆلار كه‌ 35 ملیارو 250 ملیۆن و 784606 دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر ، 16 ملیارو 132 ملیۆن و 594121 دۆلاریش بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی ، 6 ملیارو 491 ملیۆن و 439467 دۆلاریش بۆ پڕۆژه‌كانی دهۆك ، 17 ملیۆن و 145000 دۆلاریش بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، 680 ملیۆن و 373799 دۆلاریش بۆ پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ، 249 ملیۆن و 945557 دۆلاریش بۆ پرۆژه‌كانی ناوچه‌ی راپه‌ڕین بووه‌.

له‌ئاماره‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ بۆ ئه‌م ژماره‌ پڕۆژانه‌ بڕی 72 هه‌زارو 592 دۆنم زه‌وی ته‌رخانكراوه‌ تا تێیدا پڕۆژه‌كان ئه‌نجام بدرێن كه‌ 36 هه‌زارو 734,9 دۆنم زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ، 16 هه‌زارو 87,6 دۆنم زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی ، 17 هه‌زارو 384,2 دۆنم زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی دهۆك ، 26 دۆنم و 900 مه‌تر زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، هه‌زارو 882,3 دۆنم زه‌ویش بۆ پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ، 476 دۆنم و 100 مه‌تر زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی راپه‌رین بووه‌.

له‌فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ئه‌وه‌ش تۆماركراوه‌ له‌كۆی ئه‌و 988 پڕۆژه‌یه‌ 59,93% ی سه‌رمایه‌ی سێكته‌ره‌كان بۆ پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ، 27,43% بۆ سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی و 11,04% بۆ دهۆك و 0,03% بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و 1,16% بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان و 0,42% بۆ ناوچه‌ی راپه‌رین ته‌رخانكراوه‌.

له‌ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ له‌و پڕۆژانه‌ 176 پرۆژه‌یان سێكته‌ری بازرگانی بووه‌ كه‌ 43 یان له‌پارێزگای دهۆك و 46 یان له‌سلێمانی و 7 یان له‌ناوچه‌ی راپه‌ڕین و 14 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 2 یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و 64 یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ ، هه‌روه‌ك 4 پڕۆژه‌یان بۆ سێكته‌ری بانكی بووه‌ كه‌ 1 یان له‌پارێزگای دهۆك و 3 یان له‌پارێزگای هه‌ولێر بووه‌ ، هه‌روه‌ها 62 پڕۆژه‌یان سێكته‌ری ته‌ندروستی بووه‌ كه‌ 19 له‌پارێزگای دهۆك و 4 یان له‌سلێمانی و 2 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 37 یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ ، 252 پڕۆژه‌ سێكته‌ری پیشه‌سازی بووه‌ كه‌ 66 یان له‌پارێزگای دهۆك و 71 یان له‌سلێمانی و 2 یان له‌ناوچه‌ی راپه‌ڕین و 2 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 111 یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدراون ، 15 پڕۆژه‌ش سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریه‌ كه‌ 3 یان له‌پارێزگای دهۆك و 7 یان له‌سلێمانی و 5 یان له‌هه‌ولێر بووه‌ ، 175 پڕۆژه‌یان سێكته‌ری گه‌شتیاری بووه‌ كه‌ 64 یان له‌دهۆك و 20 یان له‌سلێمانی و 2 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 89 یان له‌هه‌ولێر بووه‌ ، 4 پڕۆژه‌ی سێكته‌ری گه‌یاندنه‌ كه‌ 3 یان له‌سلێمانی و 1 یان له‌هه‌ولێر بووه‌ ، 3 پڕۆژه‌یان سێكته‌ری گواستنه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رسێكیان له‌پارێزگای هه‌ولێر بووه‌ ، 45 پڕۆژه‌ی سێكته‌ری فێركردنه‌ كه‌ 14 یان له‌پارێزگای دهۆك و 7 یان له‌سلێمانی و 3 یان له‌ناوچه‌ی راپه‌رین و 21 یان له‌هه‌ولێر بووه‌ ، 35 پڕۆژه‌ش سێكته‌ری كشتوكاڵیه‌ كه‌ 11 یان له‌دهۆك و 8 یان له‌سلێمانی و 1 یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و 15 یان له‌هه‌ولێر بووه‌ ، 183 پڕۆژه‌ بۆ سێكته‌ری نیشته‌جێبوونه‌ كه‌ 38 یان له‌دهۆك و 42 یان له‌سلێمانی و 4 یان له‌ناوچه‌ی راپه‌رین و 9 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 90 یان له‌پارێزگای هه‌ولێر بووه‌ ، 4 پڕۆژه‌یان سێكته‌ری هونه‌ریه‌ كه‌ 1 یان له‌دهۆك و 3 یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ ، 30 پڕۆژه‌ش سێكته‌ری وه‌رزشین كه‌ 14 یان له‌دهۆك و 10 یان له‌سلێمانی و 1 یان له‌ناوچه‌ی راپه‌رین و 2 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 1 یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و 2 یان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ناسنامه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ئه‌و 988 پڕۆژه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ ، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاماری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: 40 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 918 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنی خۆماڵی و 30 پڕۆژه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیا بیانیانه‌ی له‌هه‌رێم كاری وه‌به‌رهێنانیان ئه‌نجامداوه‌ بریتین له‌وه‌به‌رهێنه‌ری (نیوزله‌ندا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (لوبنان) به‌ 9 پڕۆژه‌ ، (كوێت) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (فه‌رنسا- لوبنان) به‌هاوبه‌شی 1 پڕۆژه‌ ، سوید به‌ 1 پڕۆژه‌ ، سوریا به‌ 1 پڕۆژه‌ ، روسیا به‌ 1 پڕۆژه‌ ، جۆرجیا به‌ 1 پڕۆژه‌ ، توركیا به‌ 15 پڕۆژه‌ ، به‌ریتانیا به‌ 1 پڕۆژه‌ ، ئیمارات به‌ 2 پڕۆژه‌ ، ئه‌مریكا به‌ 4 پڕۆژه‌ ، ئه‌ڵمانیا به‌ 2 پڕۆژه‌ ، كه‌ سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كانیان به‌بڕی 5 ملیارو 78 ملیۆن و 679377 دۆلار بووه‌ ، وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵیش بریتیبووه‌ له‌ 918 پڕۆژه‌ كه‌ به‌بڕی 50 ملیارو 9 ملیۆن و 834875 دۆلار بووه‌ ، وه‌به‌رهێن و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانیش بریتیبوون له‌ (كه‌نه‌دا/كۆریا/عیراق) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/چین) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئیمارات) به‌ 3 پڕۆژه‌ ، (عیراق/پاكستان) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/باشووری ئه‌فریقیا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق /كوێت) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/كه‌نه‌دا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/سوید) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/توركیا) به‌ 7 پڕۆژه‌ ، (عیراق/به‌ریتانیا) به‌ 2 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئه‌ڵمانیا) به‌ 2 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئێران) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئوردن) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئه‌مریكا) به‌ 2 پڕۆژه‌ ، (عیراق/لوبنان/فه‌ره‌نسا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/هۆڵه‌ندا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/ئیسپانیا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/میسر/كه‌نه‌دا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، (عیراق/فه‌ره‌نسا) به‌ 1 پڕۆژه‌ ، كه‌ كۆی بڕی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ 3 ملیارو 733 ملیۆن و 768298 دۆلار بووه‌.

ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌ پڕۆژه‌یه‌ 2 پڕۆژه‌یان له‌ساڵی 2007 ئه‌نجامدراون ، 51 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2007 و 60 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2008 و 70 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2009 و 93 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2010 و 73 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2011 و 125 پڕۆژه‌ 2012 و 108 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2013 و 70 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2014 و 31 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2015 و 32 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2016 و 33 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2017 و 51 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2018 و 66 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2019 و 77 پڕۆژه‌ له‌ساڵی 2020 و 46 پڕۆژه‌ش له‌ساڵی 2021 ئه‌نجامدراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ له‌ساڵی 2006 دا 2 پڕۆژه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی بووه‌ له‌ساڵی 2007 شدا 2 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 42 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنی خۆماڵی و 7 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنی هاوبه‌شی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجامیانداوه‌ ، له‌ساڵی 2008 یشدا 4 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 53 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 3 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامیانداوه‌ ، له‌ساڵی 2009 دا 5 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 63 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 2 پڕۆژه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامیانداوه‌ ، له‌ساڵی 2010 دا 4 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 88 پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 1 پڕۆژه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامیانداوه‌ ، له‌ساڵی 2011 دا 7 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 62 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 4 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون ، له‌ساڵی 2012 شدا 9 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 114 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 2 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون ، له‌ساڵی 2013 شدا 3 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 102 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 3 پڕۆژه‌ش له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراوه‌ ، له‌ساڵی 2014 شدا 2 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 67 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 1 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون ، له‌ساڵی 2015 شدا 1 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 29 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 1 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون ، له‌ 2016 دا 3 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 27 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 2 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون ، له‌ساڵی 2017 دا 32 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و 1 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ، له‌ساڵی 2018 شدا 51 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و له‌ساڵی 2019 شدا 66 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و له‌ 2020 یشدا 75 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 2 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش و له‌ساڵی 2021 دا 45 پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و 1 پڕۆژه‌ش له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری هاوبه‌ش ئه‌نجامدراون.

PUKmedia  ره‌وه‌ست نه‌وزاد- هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket