}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی ئاوات جه‌لال

پرسەنامە 09:31 AM - 2021-08-22

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (ئاوات جه‌لال) ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (ئاوات جه‌لال)
به‌ ‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (ئاوات جه‌لال) دڵگران و نیگه‌ران بووین. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.
كۆچكردوو (ئاوات جه‌لال) هه‌ڤاڵێكی تێكۆشه‌ری ماندونه‌ناس و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی ۱ی ڕێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)بوو، كۆچكردنی جێگای داخه‌.

جێگای كۆچكردوو (ئاوات جه‌لال) به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌خۆتان و خانه‌واده‌ و‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket