قوباد تاڵه‌بانی: متمانه‌ی ته‌واومان به‌توانای گه‌نجان هه‌یه
کوردستان 03:38 PM - 2021-08-21
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆژه‌ی TECHFEST بۆ كێبڕكێی ته‌كنه‌لۆجیا رایگه‌یاند: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 860 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه كه 48 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنن و پلانی حكومه‌تیش ئه‌وه‌یه 100 جۆر خزمه‌تگوزاری بكاته ئه‌لكترۆنی.
قوباد تاڵه‌بانی، له‌میانه‌ی وتارێكیدا له پڕۆژه‌ی TECHFEST بۆ كێبڕكێی ته‌كنه‌لۆجیا كه ئه‌مڕۆ (21ی ئابی 2021) له سلێمانی پێشكه‌شی كرد، ڕوونیكرده‌وه پلانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن و كه‌رتی تایبه‌تدا دروست بكات و رایگه‌یاند: به به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌م سێ كه‌رته‌دا ده‌توانین وڵات پێش بخه‌ین و ژێرخانی ئابوری به‌هێز بونیات بنێین و هه‌لی كاری پێویستیش دروست بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌م سێ كه‌رته‌دا له داهاتوودا له‌لایه‌كه‌وه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاماده‌یی زیاتریان ده‌بێت بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به كارئاسانیكردنی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ئاستی وه‌به‌رهێنان په‌ره‌ده‌سێنێت و به‌مه‌ش هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ته‌نها له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه به ٨٦٠ پڕۆژه كه به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كان ٤٨ هه‌زار هه‌لی كاری نوێ بۆ گه‌نجان دروست ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد كه به‌داخه‌وه تا ئێستا پاراستنی فه‌رمانبه‌ر له كه‌رتی تایبه‌ت زۆر لاوازه، هه‌ربۆیه حكومه‌ت ته‌نها به دروستكردنی هه‌لی كار ناوه‌ستێت، به‌ڵكو به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه هه‌موو ئه‌و شایسته‌یه‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یانه، فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه.
له به‌شێكیتری وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له پرۆسه‌ی به ئه‌له‌كترۆنیكردنی حكومه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند، متمانه‌ی ته‌واوی به توانای خۆماڵی و به تایبه‌تیش به گه‌نجان هه‌یه و له به‌شێكی گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی به ئه‌له‌كترۆنی كردنی حكومه‌ت پشت به توانای گه‌نجانی كورد و كۆمپانیای خۆماڵی به‌ستراوه، له‌مه‌شدا توانیویانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك ده‌ستپێك له پڕۆسه‌ی به ئه‌له‌كترۆنیكردنی حكومه‌ت ١٠٠ جۆر خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشان كراوه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به شێوه‌ی ئه‌له‌كترۆنی پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێت وبه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت له خێرا راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شێخ جه‌عفه‌ر: تاكه ئامراز بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌نگدانه به یه‌كێتی
05:55 PM - 2024-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا ستۆپ بە پارتی دەکەین
04:36 PM - 2024-10-10 -
یاساناسێک: مام جەلال سەركەوتووبوو لەدیاریكردنی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو
03:25 PM - 2024-10-10
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی لە بادینان کۆتایی بە نادادی دەهێنێت
10:16 AM - 2024-10-11
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 8 ملیار دینارە
09:04 AM - 2024-10-11
یەكێتی پڕۆژەی قەرەبووی زیانلێكەوتوانی بادینان بەهۆی لەشكركێشییەوە ئامادە دەكات
03:46 PM - 2024-10-10
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لایەنی سیاسی بەرامبەرمان لە حوکمڕانی و سیاسەت ئیفلاسی کردووە
02:56 PM - 2024-10-10
زۆرترین خوێنراو
-
کێ خەمخۆری هەولێرە؟
بیروڕا 03:17 PM - 2024-10-10 -
ئاوایە سەرۆکەکەی
بیروڕا 03:15 PM - 2024-10-10 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لایەنی سیاسی بەرامبەرمان لە حوکمڕانی و سیاسەت ئیفلاسی کردووە
کوردستان 02:56 PM - 2024-10-10 -
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچەی خانەنیشانی هێزەكانی ٧٠ خەرجدەكرێت
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-10 -
قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی كۆتایی به‌ده‌نگی ساخته‌و خۆسه‌پێنی ده‌هێنێت
ی ن ک 12:36 PM - 2024-10-10 -
پێشبینی ژمارەی کورسی حیزبەکان
بیروڕا 12:18 PM - 2024-10-10 -
یەكێتی بەخزمەت و دەرفەتی كار رووبەڕووی كۆچی گەنجان دەبێتەوە
ڕیپۆرتاژ 11:11 AM - 2024-10-10 -
ئۆكتۆبەر.. مانگی سەركەوتن و بەرگری یەكێتی
کوردستان 10:41 AM - 2024-10-10