قوباد تاڵەبانی: گەنجانی كورد داهێنەرن
کوردستان 12:08 PM - 2021-08-21
قوباد تاڵەبانی لە فێستیڤاڵی تەكنۆلۆژی تێكفێست رایگەیاند، گەنجانی هەرێم تەنها بەكارهێنەری تەكنەلۆژیا نین بەڵكو دەتوانن داهێنانی تێدا بكەن و دەشبێت حكومەت سیاسەتی هەبێت بۆ پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا و پشتیوانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
بەیانی ئەمڕۆ 21-8-2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە فێستیڤاڵی تەكنۆلۆژی تێكفێست گفتوگۆیەكی كراوەی ئەنجامدا و رایگەیاند: پەیامی ئەوەمان پێگەیشتووە كە گەنجانی هەرێم دەتوانن داهێنان بكەن و خۆشحاڵم بەوەی كە دەبینم گەنجەكانمان تەنها بەكارهێنەری تەكنەلۆژیا نین بەڵكو داهێنانیشی تێدا دەكەن.
وتیشی: بۆ پێشخستن و هێنانە پێشەوەی گەنجان پێویستمان بە گۆڕانی كۆمەڵایەتی هەیە، هاوكات زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمیش هاندەرن بۆ بەرزكردنەوەی توانای گەنجان، بۆیە دەبێت حكومەت سیاسەتی هەبێت بۆ پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا و پشتیوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دەشبێت هەماهەنگی بڕەخسێنین لە نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت و زانكۆ و پەیمانگاكاندا.
راشیگەیاند: دەبێت كەرتی تایبەت ببوژێنینەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەلی كاری بڕەخسێنین چونكە، كەرتی تایبەت دەتوانێت هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنێت بەرامبەر بە حكومەت، رەنگە ئەو كەموكورتیانەی كە دروستبوون بە كەرتی تایبەت پڕبكرێنەوە و بە كەوتنە كاری كارگەی شەكر لە بتوێن هەلی كار بۆ 8 هەزار دەستی كار دەڕەخسێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی: لە كابینەی نوێی حكومەت 860 مۆڵەتی نوێی وەبەرهێنان دراوە و دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بۆ دەسەڵاتە خۆجێییەكان شۆڕكردووەتەوە.
راشیگەیاند: حكومەتی ئەلیكترۆنی زەمینەی شەفافییەت دەڕەخسێنێت، هەنگاوەكانیشمان بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمەكانی خانەنشینی لە كەرتی تایبەت دەستپێكردووە و ئاستەنگی بەردەم كۆمپانیاكان هەڵدەگرین و ئاسانكاریی تەواو دەكەین بۆ كۆمپانیاكانی ئۆنلاین.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
جیهان 10:19 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

