riklam

هێڵکاری دڵ چییە؟

هەمەڕەنگ 03:16 PM - 2021-08-19

د. جیڤارا حەمەرەشید نادر پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆرییەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی دەوالی لەبارەی هێڵکاری دڵ و سودەکانی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی دەدوێت و دەڵێت: هێڵکاری دڵ بریتیە لە پشکنینێکی تەشخیسی کە سودی لێوەردەگیرێت بۆ پێوانە و چاودێری کارەبایی دڵ و کاری ماسولکەکانی و رێژەو خێرایی لێدانەکانی.

ئەنجامدانی هێڵکاری دڵ کارێکی ئاسانە بەڵام پێویستی بە کەسانی خاوەن ئەزموون و پسپۆر لەوبوارەدا هەیە بۆ خوێندنەوەی و دیاری کردنی کێشەکانی دڵ کە لەکاتی ئەنجامدانی هێڵکاریەکەدا دەردەکەون. 

سوودەکانی هێڵکاری دڵ :

* بۆ پشکنینی لێدانەکانی دڵ خێرایی یان خاوبوونەوە.
* بەهۆیەوە دەزانرێت کە بڕی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە ئەنێت بۆلەش کەمە یان لە ئاستی پێویستدایە.
* دیاریکردنی کێشەکانی ماسولکەکانی دڵ وەک سست بوون یان هەڵاوسان و گەورەبوونی دڵ.
* دەستنیشان کردنی هەر کێشەیەکی کارەبایی دڵ.
* یارمەتیدەرە لەگەڵ پشکنینی تردا بۆ دیاریکردنی گیرانی دەمارەکانی دڵ و کێشەی زمانەکانی.
* یارمەتی دیاریکردنی نەخۆشیە زگماکەکانی دڵ دەدات
* پشکنینی هەوکردنی دڵ.
* بەهۆیەوە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک  تەنگەنەفەسی و سنگ ئێشە و گێژبوون دیاری دەکرێت.
* بۆ زانینی کاریگەری ئەو چارەسەرانەی کە دەدرێت بە نەخۆشەکان.

بەشێوەیەکی ڕۆتینی هێڵکاری دڵ پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ ئەم نەخۆشانە:

* ئەو نەخۆشانەی کە پێشینەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
* ئەو کەسانەی فاکتەری مەترسیان هەیە وەک قەڵەوی و هۆکاری بۆماوەیی.
* ئەوکەسانەی کەبۆ نەشتەرگەری ئامادە دەکرێن.
* ئەوکەسانەی کە پاتری دڵیان بۆ دانراوە.
* ئەو کەسانەی کە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردەهێنن.

ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی هێڵکاری دڵەوە دەکرێ دەستنیشان بکرێن:

لەگەڵ چەند پشکنینی تردا، هێڵکاری دڵ یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیانە:
١_نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکانی دڵ
٢_نەخۆشیەکانی ماسولکەکانی دڵ
٣_نەخۆشی تێکچوونی لێدانەکانی دڵ
٤_ جەڵتەی دڵ.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket