riklam

وەرزی هەڵكەندنی پیاز لە شارەزوور دەستیپێكرد

کوردستان 01:35 PM - 2021-08-16

لەقەزای سەید سادق وەرزی هەڵكەندنی پیاز دەستیپێكرد و جوتیارانیش باس لە باشی و پیازی ئەمساڵ دەكەن .

عوسمان ئەحمەد جوتیار بە PUKmedia  ی راگەیاند: پیاز دەبێت مانگی 12 بچێنرێت، وەك بەرهەمەكانی تر نییە،  پیاز كەمتر پێویستی بەئاوە، چوار جۆر  پیاز هەیە ئەوانیش، پیازی دۆڵمەی شێوە سور شیرینە پیازەكەی ، پیازی توون، پیازی درێژ كە پیازێكی سپییە ، پیازی شیرین لەناو قتو، بەشێوەكەی گشتی سێ جۆریان لە دەشتی شارەزوور دەچنرێن .

وتیشی: دەبێت خاكی پیاز خاكێكی وشك بێت، نابێت زەوییەكەی تەڕ بێت لەوەرزی زستان،  لە كاتی چاندنی پیازەكە، پیاز پێویستی بە  11 ئاو بۆ 12 ئاودانە،  نابێت زیاتر پیازەكە ئاو بدرێت، چونكە تێك دەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد:  دەشتی شارەزوور وخاك و زەوییەكەی  زۆر گونجاوە، شیاوە  بۆ پیاز كردن، چونكە زەوییەكەی ڕەشە گڵی جوان و بەهێزە، هاوكات بەرهەمی پیازی ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار، بەرهەمێكی زۆر باشی هەبووە.

PUKmedia  محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket