riklam

به‌غدا بڕیاریدا 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت

کوردستان 12:21 PM - 2021-08-15

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فارس عیسا لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕی 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا فه‌رمانی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بدرێت و ته‌نها چه‌ند رێكارێكی یاسایی ماوه‌.

وتیشی: بڕیاروایه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و مانگانه‌ بڕی 200 ملیار دینار بدرێته‌ هه‌رێم.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket