riklam

پێنجوێن.. کارگەیەکی قارچک هەلی کار دابیندەکات

ڕیپۆرتاژ 05:10 PM - 2021-08-11

کارگەی قارچک لەقەزای پێنجوێن بووەتە هۆی دابین کردنی هەلی کار بۆ ژمارەیەک زۆر گەنجی قەزاکە، ئەو دەیەوێت لەداهاتوو بەرهەمهێنانی قارچک زیاتر بکات ،بۆ ئەوەی هەلی کار زیاتر بڕەخسێنێت بۆ گەنجی بێ کار ئەوانی هەلی کاریان دەست ناکەوێت.

سەروەر کازم سەرپەرشتیاری بەرهەمهێنانی کارگەی قارچک  بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: شێوازی دروستکردنی قارچک لە کۆمپۆست بریتییە لە پوشی گەنم و پاشماوەیی دەواجین، کە لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ ماوەی 35 ڕۆژ ئیش دەکەن لەسەری تادروست دەبێت، کەدروست بوو بەشێوازی کیسە و بلۆک دەینێرن بۆ ئێمە، لیرە ئێمەش ئیش لەسەری دەکەین لەسەر ڕەفەی دائەنێن، دواتر سەری کیسەکان ئەبڕین 5 بۆ 6 سانتیم دەبڕین، شی دەکەینەوە ئەیکوتین وە لەوەرزی زستان  پلاستیک ئەدرێت بەسەریدا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ  بەم شێوەیە دەمنێتەوە.

وتیشی:  گەورەترین کارگەیە  لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەتوانایدایە  ڕۆژانە 2 تۆن زیاتر  جۆری قارچکی دوگمەیی سپیی بنێرێتە بازاڕەکانەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی 8 ساڵە دامەزراوە،  لە ئێستادا زیاتر 50 کەس ئیشی تێدا دەکەن کارگەکە  .

ئەوەشی خستەڕوو:  بەرهەمهێنانی قارچک  پێویستی بەکەش و هەوایەکی  لەبارو گونجاو هەیە ، پلەی گەرمی لەنێوان 22 بۆ 28 پلەی سەدی بێت  ڕادەی شێش بگاتە84% بەتایبەت لە 2 هەفتەی سەرەتایی ، هەروەجبەیەک قارچک بۆ ماوەی 35 ڕۆژ کاتی پێویستە٫  ئەو قارچکەی بەرهەمی دێنین ئێمە قارچکێکی تیجاری جیهانی یەکەمە.

ئەوەشی خستەڕوو:  سەرەتا 8 قاعە بوو ، بەڵام ئێمە دەستمان کرد بە ئیش تێدا گەورەمان کرد  کردمان بە 16 قاعە، لە پێشتر باشتر و جوانتر کارەکان دەکەین، ئەوانەشی کاردەکەن لەگەڵماندا هەموویان خەڵکی ناو قەزاکەن .

ئاماژەی بەوەشکرد: لەم کارگەیە  بەدوو قۆناغ قارچکە پێگەشتووەکان ڕۆژانە لێ دەکرێتەوە قۆناغی یەکەم قارچکە قەبارە گەورەکان لێ دەکرێنەوه ، قۆناغی ودووەمیش قارچکە قەبارە بچووکەکان لێ دەکرێنەوه جوان بە ئاو دەشۆرێت قوڕەکەی لێ دەکرێتەوە  بەشێوەی تەندروست دەخرێتە ناو قاپەوە ،هەر قاپێکیش 400غم تێدا دەکرێت ، دواتر دەخرێتە بەڕادەوە بۆ ماوەی 4 سەعات لە دەرەجەی 4 پلە،  بۆ ئەوەی لە گەشە بکەوێت ، دواتر دەهێنینە دەرەوە  تاریخ و لیبڵ ڕۆژی دەرچوونی لێ ئەدرێت لە قاپەکان بە شێوەی تەندروست .

لە هەرێمی کوردستان 8 کارگەی قارچک دامەزراوە، کە زۆربەی پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکەنەوە،  لەبەر ساغ کردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ باج خراوەتە  سەربەرهەمی هاوردەکراوی قارچک ، قەزای پێنجوێن لەبەر کەش و هەواکەی  وای کردووە ساڵانە ڕێژەی بەرهەمهێنانی قارچک زیاتر بکەن، وەبەرهەمی زیاتر  بخرێتە بازاڕەوە.


PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان_شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket