}

هه‌ورامان.. نرخی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان دیاری ده‌كرێت

کوردستان 07:37 PM - 2021-08-07

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌رزی نرخی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان بڕیاره‌ سبه‌ینێ 8-8-2021، نرخی نوێی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دیاری بكرێت و ڕیگه‌ نه‌درێت هیچ كه‌سێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ .

غه‌ریب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: نرخمان دیاریكردووه‌ و سبه‌ینێ له‌ ناحیه‌ی خورمالً به‌ خاوه‌ن ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی ده‌ده‌ین ڕیگه‌ ناده‌ین كه‌س نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.

وتیشی: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ندین وه‌سڵدا گرتووه‌ كه‌ بۆ گه‌شتیاران كراوه‌ نرخه‌كان زیاده‌ڕۆیان تێدا كراوه‌ و كارمه‌ند له‌ شوێنه‌كان جێگیر ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket