}

له‌ 7 مانگدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم و ئێران نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاربوه‌

کوردستان 03:07 PM - 2021-08-07

له‌ حه‌وت مانگدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم و ئێران نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار بووه‌
له‌ ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان ھه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار بووه‌.

مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان له‌ لێدوانێكب رۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند، ڕۆژانه‌ له‌ 4 مه‌رزی سه‌ره‌كی سنووری پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ بازرگانان كه‌ ژماره‌یان 2 ھه‌زار ده‌بێت، كاڵا و شمه‌ك له‌ ئێرانه‌وه‌ ھاورده‌ ده‌كه‌ن و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه‌ تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار.

داواشی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كارئاسانی بۆ بازرگانان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاڵا بازرگانییه‌كانیان له‌ مه‌رزه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ھاورده‌ بكه‌ن.

 PUKmedia به‌دواداچوون 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket