}

ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا كه‌میكردووه‌

عیراق 02:48 PM - 2021-08-07

ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردوودا ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا كه‌میكردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا، له‌ ھه‌فته‌ی ڕابردوودا ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا 82 ھه‌زار به‌رمیل بووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ھه‌فته‌یه‌ك پێشتر ئه‌م بڕه‌ 145 ھه‌زار به‌رمیل بووه‌، به‌و پێیه‌ش ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا 63 ھه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌مریكا له‌ ھه‌فته‌ی ڕابردوودا 5 ملیۆن و 588 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ ده‌ره‌وه‌وه‌ ھاورده‌ كردووه‌ و زۆرترینی له‌ كه‌نه‌داوه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سێ ملیۆن و 228 ھه‌زار به‌رمیل بووه‌.

 

  PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket