}

ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌دانیمارك پرسه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ خانه‌واده‌ی دوو كۆچكردوو

تاراوگە‌‌ 10:34 PM - 2021-06-06

.

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك وه‌فدێكی ناوه‌نده‌كه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( وشیار جلال ده‌ربه‌ندی ) سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی یه‌كیتی له‌  دانیمارك وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان ( جافه‌ر وه‌یسی ) ئه‌ندامی ناوه‌ند و ( هه‌ڤاڵ عمر ) ل. كه‌رتی ئۆدێنسه‌ و ( ێباح ئیبراهیم موراد ) ل. كه‌رتی ئارغوس و ( دڵشاد به‌كر علی ) ل. كه‌رتی ئالبۆرگ  و ( شوان فخرالدین ) ل .كه‌رتی نێستفید  و( هاوڕێ محمود )  ل. كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن وه‌ هه‌ڤال ( شوان ئیسماعیل ) كارگێڕی كه‌رتی هۆی تاسترۆپ و ( سه‌باح فاروق و ستار مامه‌ ) كارگێرانی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن. سه‌ردانی ئارامگای هه‌ریه‌كه‌ له‌  ( بژار شاكر ڕه‌واندزی و مسته‌فای حسنه‌ گه‌وره‌ )یان كرد.


سه‌ره‌تا سه‌ردانی سه‌رگۆڕی ڕه‌وانشاد ( مسته‌فای حسنه‌ گه‌وره‌ )ه‌یان كردو چه‌پكه‌ گوڵی ناوه‌نده‌كه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی دانا ، دیاره‌ مسته‌فای حسنه‌ گه‌وره‌  چالاكوانی سیاسی و خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی بوێر بووه‌و یه‌كێكبوو له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی دانیمارك به‌ر له‌ ساڵیك به‌ هۆی په‌تای كۆڕۆناوه‌ گیانی سپارد ، وه‌ به‌ناوی ناوه‌نده‌كه‌وه‌ په‌یامی هاوخه‌میان نارد بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.


له‌ به‌شی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی سه‌ر گۆڕی ( بژار شاكر ڕه‌واندز )یان كردو چه‌پكه‌ گوڵی ناوه‌ندی دانیماركیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌رله‌ چه‌ند مانگێك به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی لاویدا گیانی سپارد ، خانه‌واده‌ی به‌ڕێز شاكر ڕه‌واندزی یه‌كێكن له‌ خانه‌واده‌ دڵسۆزه‌كانی ڕێگای كوردایه‌تی و دۆست و لایه‌نگری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان. وه‌ به‌ناوی ناوه‌نده‌كه‌وه‌ پرسه‌وهاوخه‌می ناوه‌ونده‌كه‌یان گه‌یانده‌ خانه‌واده‌ی جوانه‌مه‌رگ ( بژار شاكر ) .

PUKmedia ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ دانیمارك /كۆبنهاگن  

57.jpg

55.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket