ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆمۆ ده‌پاڵێورێت
تەکنەلۆجیا 02:25 PM - 2021-05-29
.
ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆمۆ (GLOMO) ده‌پاڵێورێت كه به‌گرنگترین خه‌ڵاتی بواری خزمه‌تگوزاری مۆبایل داده‌نرێت.
كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌عیراق هه‌نگاوێكی ئێجگار مه‌زن ده‌نێت به‌ره‌و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی له دیداری جیهانی مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه.
به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا، ٢٥ مایو/ئایار ٢٠٢١: ئاسیاسێڵ و بۆ جارێكی تر ڕۆڵی پێشه‌نگ و دیاری خۆی ده‌سه‌لمێنێت له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عیراقدا له ڕێی شۆرتلیستكردنییهوه بۆ خه‌ڵاته‌كانی گلۆمۆی”GLOMO”ی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی مۆبایل له چوارچێوه‌ی گروپی “ته‌كنۆلۆجیا له پێناو چاكه”دا كه سیستمی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل “GSMA” پێشكه‌شیده‌كات له دیداری ساڵانه‌ی جیهانی مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا. ئاسیاسێڵ، دوای كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری پزیشكی بۆ پێدانی چاره‌سه‌ر و ڕاوێژی پزیشكی له دووره‌وه بۆ ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تیرۆر تێدایه له عیراق، كاندیدكرا بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گلۆمۆ GLOMO بۆ ساڵی ٢٠٢١ كه خه‌ڵاتێكی پایه‌به‌رزی بواری په‌یوه‌ندییه‌كانه. وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌سته‌بژێره ئاسیاسێڵ ده‌كاته یه‌كێك له كۆمپانیا هه‌ره به‌هێزه‌كان له جیهانی په‌یوه‌ندی و ته‌كنۆلۆجیادا.
هه‌ڵبژاردنی ئاسیاسێڵ بۆ ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نها دوای چه‌ند مانگێك دێت له خستنه‌كاری نه‌وه‌ی چواره‌می ئینته‌رنێت “4G LTE”، ئه‌ویش دوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه تازهگهرییهكهی له كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری پزیشكی دیجیتاڵی به‌رده‌ڕه‌ش كه ئاسیاسێڵ دایمه‌زراندوه، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ له ده‌وروبه‌ری پارێزگای دهۆك، بێبه‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به دابینكردنی چاره‌سه‌ر و فریاكه‌وتنی پزیشكی و پێدانی ڕاوێژی پزیشكی له دووره‌وه له‌گه‌ڵ یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئه‌وانه‌ی ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه به هۆی هه‌ڵایسانی توندوتیژی له هه‌ندێك له شار و شارۆچكه‌كانی عێراق. ئه‌م سه‌نته‌ره كه‌لوپه‌لی زانستی و پزیشكی ئیجگار پێشكه‌وتووی له‌به‌رده‌ستدایه كه ئینته‌رنێتی خێرای ئاسیاسێڵ یارمه‌تیده‌دات كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و هۆشیاركردنه‌وه به فراوانترین شێوه دابینبكات؛ له‌وانه ڕاوێژی پزیشكی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌و ئاسانكاری زانستی و ئینته‌رنێت كافێی بێبه‌رامبه‌ر وخزمه‌تگوزاری تایبه‌تمه‌ندی نیشته‌جێكردن؛ هه‌موو ئه‌مانه بێبه‌رامبه‌ر.
ئه‌م سه‌نته‌ره پزیشكییه دیجیتاڵیه كه له دووره‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كات، ئاواره‌كانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به پێشكه‌وتووترین دامه‌زراوه‌ی پزیشكی له عێراق؛ شاری پزیشكی فاروق كه زیاتر له ٢٧٥ كم له كه‌مپه‌كه‌وه دووره.
دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پزیشكه پسپۆڕه‌كانی شاری پزیشكیی فاروق ببین بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانیان وچارهسهكردنیان. له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه، پزیشكه‌كان ده‌توانن به‌ئاسانی په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره پزیشكییهكهوه بكه‌ن و ڕێنمایی پێویستییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كانی ده‌نوسن، ئه‌و كه‌لوپه‌له پزیشكییانه‌ی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێن، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی خشته‌ی كاتی پێویست بۆ وه‌رگرتنی ڕێوشوێنه پزیشكییه‌كان هه‌تا نه‌خۆشه‌كه چاكده‌بێته‌وه.
به‌وپێیه‌ی به‌خشینه‌وه به كۆمه‌ڵگه ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت له ستراتیژی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئاسیاسێڵ هه‌میشه وهه‌رده‌م له هه‌وڵدایه كه وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیا بمێنێته‌وه له ڕووی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و ژینگه‌یی و سه‌رمه‌شق بێت له‌ڕووی به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی درێژخایه‌ن و كاریگه‌ر و تازه‌گه‌رانه كه پشتگیری ڕۆڵگێڕه سه‌ره‌كییه‌كان بكات له پێناو گۆڕان به‌ره‌و هێنانه كایه‌ی كاریگه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رێنی.
خه‌ڵاته‌كانی گلۆمۆ له میانه‌ی بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌دا دابه‌شده‌كرێن كه تیایدا نوێ گهرترین و ترێندیترین به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له پێناو پشتیوانیكردنی تازه‌گه‌ری بهرهوهێنانهكایهی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری سه‌رده‌میانه‌تر له جیهاندا. ڕاسته‌وخۆ له ئیسپانیاوه و له بۆنه‌یه‌كی گریمانه‌ییدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات، براوه‌كانی خه‌ڵاتی “GLOMO” ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ “به كاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا CET “، رۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٣٠ حوزه‌یرانی ٢٠٢١.
ئاسیاسێڵ كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی بواری خزمه‌تگوزاریی مۆبایل و خزمه‌تگوارییه دیجیتاڵییه‌كانه له عێراق. له 1ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ ــه‌وه ژماره‌ی به‌شدرابوانی ١٤.٧ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزای 4G به كوالیتییه‌كی به‌رز له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابینبكات. تۆڕی ئاسیاسێڵ ٩٩.٠٦٪ ی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تۆڕه‌كه‌ی ببێته فراوانترین تۆڕی مۆبایل له‌ناو هه‌موو كۆمپانیاكانی تری مۆبایل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه له كانونی دووه‌می ٢٠١٥ ــه‌وه باشترین دابینكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێته به باشترین كوالیتی به‌رده‌ست له عێراقدا.
بۆ زانیاری زیاتر www.asiacell.com
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
04:53 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
02:51 PM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
10:12 AM - 2026-06-11
ئەمانەش ببینە
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
01:54 PM - 2026-06-11
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
11:21 AM - 2026-06-11
ئەمریکا ئێرانی بۆردومان کرد و تاران گەرووی هورمزی داخست
09:50 AM - 2026-06-11
چوار سەرۆکایەتییەکی عیراق کۆبوونەوە
10:45 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11 -
لەپێناوی جۆگەیەکدا، رووبارێک مەفرۆشە
بیروڕا 04:20 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
کوردستان 02:51 PM - 2026-06-11 -
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
کوردستان 01:54 PM - 2026-06-11 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:28 AM - 2026-06-11 -
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
کوردستان 11:21 AM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
کوردستان 10:12 AM - 2026-06-11 -
سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی گەڕانەوە کوردستان
کوردستان 09:59 AM - 2026-06-11






.jpg)
دابەزێنە

