}

چین رۆبۆتێك ره‌وانه‌ی سه‌ر رووی مه‌ریخ ده‌كات

تەکنەلۆجیا 04:27 PM - 2021-05-15

.

بۆ یه‌كه‌ جار چین رۆبۆتێكی بچووكی ره‌وانه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كرد كه‌ له‌دووره‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێت.

كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیی ره‌سمی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كێشی رۆبۆته‌كه‌ زیاتر له‌ 200 كیلۆگرامه‌و به‌وزه‌ی خۆربۆماوه‌ی 3 مانگ كارده‌كات.

هه‌روه‌ها رۆبۆتی (چۆرۆنگ) هه‌ڵگری كامێراو رادارو لێزه‌ره‌و ئه‌ركیشی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت له‌ژینگه‌و شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی به‌ردینه‌ی هه‌ساره‌كه‌. هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ناونانی رۆبۆته‌كه‌ به‌ (چۆرۆنگ) بۆ ناوی خواوه‌ندی ئاگر ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌فسانه‌ی چینیدا هه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket