ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
جینۆساید 10:29 AM - 2021-04-15.
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافهتیی، به‌شێكی تری پیلانی به‌عس بو بۆ قڕكردنی كورد.
سی و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆپخانه‌و فڕۆكه مه‌رگ چێنهكانی رژێمی خوێن‌ڕێژ و لاسایی كه‌ره‌وه‌ی فاشییه‌كان پیلانێكی تری دڕندانه‌یان دژی گه‌لی كورد جێبه‌جێكرد، ئه‌مجاره‌یان به ئه‌نقه‌ست و به پیلانی شۆڤێنیانه و دژه ئینسانییان رقی ره‌شیان ھه‌ڵڕشت به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ چه‌ك و بێوه‌یی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تیی و به چه‌كی كیمیایی بالیسان و شێخ وه‌سان و مه‌له‌كان و گونده‌كانی تریان بۆردمان كرد سه‌ره‌تا به تۆپخانه‌كانیان و دواتریش به فڕۆكه‌كانیان مه‌رگ و ژه‌ھریان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بێوه‌یه‌دا رژاند. پێشتریش سه‌دامییه دژه مرۆڤه‌كان ھه‌مان ژه‌ھریان له‌سه‌ر مرۆڤی كورد له دۆڵی جافهتیی تاقیكردبوه‌وه بۆیه ئه‌مجاره به چڕ تر له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تیی به‌كاریان ھێنا .
سه‌دامی دڕنده و ته‌واوی به‌عسیه عهفلهقییهكان وه‌ك ده‌رس دادهرهكانیان پیلانیان بۆ دانابون چێژیان له ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و خوێن رشتنی مرۆڤ ده‌كرد به تایبه‌تیی كورد و غه‌یره عه‌ره‌به‌كان و عه‌ره‌بی نا به‌عسی كه مێشیل عه‌فله‌ق له نوسراوه‌كانیدا به مه‌ترسیی زانیون له‌سه‌ر ئایندهی حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان .
له‌و په‌لاماره وه‌حشیانه‌ی سهدامییهكاندا بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌یان مناڵ و ژن و پیاوی بێ دیفاع بونه قوربانیی و گیانیان سپارد ده‌یانی تریش بریندار بون كه تا ئێستاش ئاسه‌واری برینه‌كانیان نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی قڕكردنی كوردیان به‌به‌شێكی دانه‌بڕاوی نه‌خشه‌و بیری شۆڤێنی حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان زانیوه بۆیه ھه‌ر كاتێكیان ویستبێت جێبه جێیان كردوه و سڵیان نه‌كردۆته‌وه، ده‌نا ئه‌و ناوچانه نه شه‌ڕگه‌ی جهنگهنهگریسهكهكهی عێراق -ئێران بوو، نهبهرهیهكی شه‌ڕی جه‌نگی ناڕه‌وای سه‌پێنراوی سهدامییهكان بوو دژی كورد .
ئه‌م بیره‌وه‌ریه تاڵه ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته ده‌كات كه نابێت ھه‌رگیز تاوان و سیاسه‌تی دڕندانه‌ی به‌عسی عهفلهقییمان بیر بچێت و پێویسته نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌و تاوانانه به بیر بھێنرێته‌وه تا به ھیچ جۆرێك رێ نه‌درێت ئه‌و تاوانبارانه به ناوی تر و ده‌مامكی تر زیندو ببنه‌وه و به تایبه‌تیی نه‌وه‌ی ئێستا بزانن كه فه‌رھه‌نگی به‌عسییه‌كان له كوشتن و كاولكاریی ھیچیان پێ نه‌بوه و نابێت بۆ خه‌ڵك. ھه‌موان ده‌بێت بزانن چۆن له خولی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی خوێناویاندا له ساڵی ١٩٦٣ به‌ربونه گیانی كورد و ھه‌مو گه‌لانی عێراق ، ئه‌وھاش له خولی دوه‌می ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیاندا ١٩٦٨-٢٠٠٣ به‌ربونه گیانی كورد و ته‌واوی ئازادیخواھانی عێراق ، به‌تایبه‌تیی دوای ساڵی ١٩٧٥ كاتێك ده‌ستیانكرد به راگواستنی ھه‌زاران گوندی كوردستان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادیی (ته‌عریب ، ته‌بعیس ،ته‌ھجیر) تا سیاسه‌تی سوتماككردن كه به شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به‌دناو و دڕندانه و چه‌كی كیمیایی گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕی و ئیتر ھیچ ئسلوب و سیاسه‌تێكی چه‌په‌ڵ نه‌ما په‌یڕه‌وی نه‌كه‌ن بۆ لێكترازانی ھه‌مو پێودانگه‌كانی ژیانی مرۆڤی كورد . به‌عسییه‌كان بێ ھیچ بیانویه‌ك له ساڵی ١٩٦٣ سه‌دان گوندی كوردستانیان سوتاند به‌مزگه‌وت و قورئانهكانیشیانهوه و ئه‌یان وت كتێبی خۆمانه ، ھه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان به تۆمه‌تی پارتی و شیوعی بون له به‌ندیخانه‌كان توندكردو سه‌دانیان لێ ئیعدام و زینده به‌چاڵكردن كردن، له دووه‌م جاری حوكمڕانیه رهشهكهیاندا بونه به‌رپرسیاری ھه‌زاران تاوان كه ھیچ حوكمێكی دڕندانه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌وشێوه‌یه نه‌بون .
ھه‌مو ئه‌وانه‌ی تاڵاوییهكانی به‌عسیان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان چه‌شتوه یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون و دیویانه ئه‌و راستییه ده‌زانن ، به‌عسیه عهفلهقییهكان بۆ جێبه‌جێكردنی پیلان و مه‌رامی گڵاویان ھه‌میشه چه‌كی بیانویان پێ بوه ، بۆ كورد جارێك جیاخواز ، به‌كرێگیراوی زایۆنیزم و ئێران و ئیمپریالیزم ،جارێكی تریش به مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئومه‌ی ئیسلامیی و عه‌ره‌بیی و زۆری تریش ئه‌وه‌تا ساڵی ١٩٧٧،١٩٧٨ با بیانوی دروستكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منیی له ده‌روازه‌ی خۆره‌ڵات زیاتر له پێنج ھه‌زار گوندیان له كوردستان راگواست و خه‌ڵكه‌كه‌یان بێ كار كرد‌و له ئۆردوگا زۆره ملێكاندا توندی كردن ، له‌و كاته‌دا ناوچه‌كه نه‌ك ھه‌ر جه‌نگی تیا نه‌بو ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ رژێمی شادا له‌وپه‌ڕی به‌ھێزیدا بو ھیچ ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوره‌كان نه‌بو ، به‌ڵام مه‌رام و پیلانی به‌عسییه‌كان ھه‌ڵكه‌ندنی كورد بوه له‌سه‌ر خاكی خۆی و قڕ كردنی بوه له په‌نا حوكمه زاتییهكهیان و ئیدیعای ژیانی خۆش گوزه‌رانیی ، ئه‌وه له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و ھتد شاڵاوی ته‌عریب له‌وێ بوه‌ستێت . ھه‌مو ئه‌و سیاسه‌تانه له كاتێكدا بون كه به حساب عیراق ئارام بووه ،ئارامییه‌ك كه به‌ندیخانه‌كان جمه‌یان ده‌ھات له تێكۆشه‌رانی پارت و رێكخراوه‌كانی ی ن ك و شیوعی و ھێزه دیموكراتخوازه‌كانی تر ، ئارامییه‌ك كه ھه‌ر رۆژه‌ی سیناریۆیه‌كی له چه‌شنی (ئه‌بو تهبڕ) دروست ئه‌كرا بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك ، خۆشگوزه‌رانییه‌ك كه به بێكاریی روپۆشكراو دروستكرابو . بۆیه ره‌وای ھه‌ق نییه ھیچ بیانویه‌ك ھه‌بێت بۆ داپۆشینی تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس ده‌رھه‌ق به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به درێژایی حوكمی خوێناویان ، كه بۆردمانی بالیسان و شێخ وه‌سان به چه‌كی كیمایی به‌شێكه له‌و تاوانانه و ھه‌رگیز نابێت رێگه بده‌ین نه‌وه‌كانمان له یادی بكه‌ن.
نوسینی/ بارزان شێخ عوسمان
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25